هێزی دەریایی سپای پاسدارنی ئێران : لە هەمبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک وڵامێکی توندتر دەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i436336-هێزی_دەریایی_سپای_پاسدارنی_ئێران_لە_هەمبەر_هەر_جۆرە_هەڕەشەیەک_وڵامێکی_توندتر_دەدەینەوە
فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی : ئەو هێزە بە بارستای زانست بنه چە و توانایی پسپووڕانی نێوخۆیی ئەمڕۆ گەیشتووتە ئاستێکی بەرز کە لە هەمبەر هەرجورە هەڕەشەیەک وڵامێکی توندتر دەدەینەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 01, 2025 14:01 Asia/Tehran
  • هێزی دەریایی سپای پاسدارنی ئێران : لە هەمبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک وڵامێکی توندتر دەدەینەوە

فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی : ئەو هێزە بە بارستای زانست بنه چە و توانایی پسپووڕانی نێوخۆیی ئەمڕۆ گەیشتووتە ئاستێکی بەرز کە لە هەمبەر هەرجورە هەڕەشەیەک وڵامێکی توندتر دەدەینەوە.

    سەردار سەرتیپ  عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەم هێزە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە کرد و جەختی کرد: "ئەمڕۆ ئێمە چیتر وابەستەی هیچ هێزێکی دەرەکی نین و هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە پشتبەستن بە کۆمپانیاکانی زانست بنچینەی  وڵات لە ڕێگای  دەسەڵات وهێزمەندیەوە  هەنگاو دەنێت . لەم دواییەدا   لە میانەی ڕێوڕەسمی پەیوەست بوونی پاپوڕی  شەهید ڕەئیسعەلی دلواری و کەشتییە  توندڕوە نوێیەکانی  مووشەک هاوێژ لە بەندەر عەباس، پەردە لەسەر کەشتییە تونڕوەوە نوێیەکەی سوپای پاسداران لادرا . کەشتی حەیدەری ١١٠ی هێزی دەریایی سوپای دەریایی سوپای پاسداران بە خێراییەکەی ١١٠ نات   توانای تەقاندنی مووشەکی کروزی هەیە.