سەردار سەلامی: وەڵامی ئێران بە هەڕەشەکانی دوژمن کوشندە دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i436907-سەردار_سەلامی_وەڵامی_ئێران_بە_هەڕەشەکانی_دوژمن_کوشندە_دەبێ
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: بە تووندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2025 15:30 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: وەڵامی ئێران بە هەڕەشەکانی دوژمن کوشندە دەبێ

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: بە تووندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەینەوە.

سەردار حسێن سەلامی وتی: ئێران هەرگیز دەستپێشخەریی شەڕ ناکات، بەڵام بێتوو هەڕەشەی لێ بکرێ،  وەڵامەکەی بەبڕشتانە، گورچکبڕ و یەکلاکەرەوە دەبێ. سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆناکانی ئەنساروڵڵای یەمەنی خستۆتە پاڵی ئێرانەوە و وشداری داوە بە گەلی ئێران کە واز لە پشتیوانیکردنی ئەنساروڵڵا بێنن.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئێمە بەردەوام رامانگەیاندووە کە یەمەنییەکان گەلێکی سەربەخۆ و ئازادن لە وڵاتی خۆیاندا و سیاسەتێکی سەربەخۆیان هەیە، ئێران لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێکدا کردارێک ئەنجام بدات، بەرپرسیارەتیی ئەو کردەوەی خۆی بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا قبوڵ دەکات.