ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای بە توندی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438475-ئێران_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_سووریای_بە_توندی_ئیدانە_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بو سەر ناوچە جوراوجورەکانی سووریا و بوردمان و لەناو بردنی دامەزراوە ناسەربازییەکان و توانایی بەرگریانەی ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2025 13:31 Asia/Tehran
  • ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای بە توندی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بو سەر ناوچە جوراوجورەکانی سووریا و بوردمان و لەناو بردنی دامەزراوە ناسەربازییەکان و توانایی بەرگریانەی ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە کرد .

 ئیسماعیلی بەقایی  لە کاردانەوە بە دەسدرێژیەکانی پەیتاپەیتای  ڕژێمی زایونی بۆسەر  خاکی سووریا  و کردنە ئامانجی   ئیمکاناتی   ئیستراتژیک  و ژێرخانە  سەربازیی و ناسەربازییەکانی سووریا جەختی کرد  ئەمڕو بۆ هەمووان  ڕوون بووەتەوە کە ئامانجی   سەرەکی  ڕژێمی  داگیرکەر کاول کردن و لەناو بردنی توانایی بەرگریانە و ئابووری و ژێر خانیی  سووریایە وەک وڵاتێکی  سەربەخۆ تا بتوانێ  پاوانخوازیە کانی خۆی لەو  وڵاتە و ناوچەکە   پێی و شوێن بگرێت و هاوکاتیش درێژە بدات بە جینوساید کردن  لە فەلەستین و دەسدرێژی بوسەر   لوبنان . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران وتی  پێویستە  ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی   لەو میکانیزمانەی کە بوونیان هەیە کەڵک وەربگرێت  لە هەمبەر   یاسا شکێنی و بنپێکردنی  ئاشتی   لە لایەن  ڕژێمی  زایونییەوە  .