ئێران: گەڕانەوەی بایکۆتەکان خاڵی کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە بەرنامەی ئەتۆمیدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i440126-ئێران_گەڕانەوەی_بایکۆتەکان_خاڵی_کۆتایی_ڕۆڵی_ئەورووپا_لە_بەرنامەی_ئەتۆمیدایە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەورووپا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان، ئەو کردەوەی لە ئاستی هێرشێکی سەربازیدا زانی.
(last modified 2025-07-15T11:59:19+00:00 )
ته‌مووز 15, 2025 19:19 Asia/Tehran
  • ئێران: گەڕانەوەی بایکۆتەکان خاڵی کۆتایی ڕۆڵی ئەورووپا لە بەرنامەی ئەتۆمیدایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەورووپا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان، ئەو کردەوەی لە ئاستی هێرشێکی سەربازیدا زانی.

عەباس عەراقچی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆند گەڕانەوەی بایکۆتەکان لە لایەن ترۆییکای ئەورووپاییەوە (فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا)ی بە هەنگاوێک زانی کە دەتوانێ پێوەندییەکانی ئێران و ئەورووپا بگەیەنێتە " تاریکترین خاڵ" لە مێژووی خۆیدا. عەراقچی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ئیتر ناچێتە ژێر باری ئەو دیپلۆماسییە یەکلایەنەی کە بە زیانی بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی بێ، پێیشیداگرت کە وەها کردەوەیەک کۆتایی دێنێ بە دەورگێڕانی ئەورووپا لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێراندا.