ته‌مووز 26, 2025 10:08 Asia/Tehran

جێگری  وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە سەبارەت بە لێکدانەوەی بارودۆخی غەززە بەڕێوە چوو شەش داخوازی لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە غەززەو جەنایەتەکان ڕژێمی زایۆنی هێنایە ئاراوە:

داوای لەم ئەنجومەنە کرد خێرا و لێبڕشتانە بێتە مەیدانەوە و خوازیاری دامەزرانی خێرا و بێ شەرت و مەرج و هەمیشەیی ئاگربڕ لە غەززە و هەر هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەسین بوو. هەروەها دەستەبەری دەستڕاگەیشتنی بێ لەمپەر بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان ، گەڕانەوەی ئەمن و بێ کێشەی ئاوارەکان و ئازادیی هەموو ئەو فەلەستینانەی کە سەرەڕۆیانە گیراون.

هەروەها هەر چەشنە گەڵاڵەی هاوپێوەند بە گواستنەوەی زۆرەملی، دانانی ناوچەی جیاکەرەوە یان نیشتەجێکردنی فەلەستینەکان لە وڵاتانی دیکە لێبڕشتانە ڕەت بکاتەوە.

هەروەها داکۆکی بکات لە ئەندامەتی تۆکمەوتەواوی حکوومەتی فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووە کان و پێداگری بکا لەسەر مافی ڕەاوی گەلی فەلەستین بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بە پێتەختی قودسی پیرۆز.هەروەها پاشەکشەی تۆکمە و تەواوی ڕژێمی ئیسرائیل لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین جێبەجێ بکات.

سەرپەیڤ