شوبات 13, 2026 15:23 Asia/Tehran
  • شەمخانی: سیستەمی مووشەکیی ئێران هێڵی سووری ئێمەیە

سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران پێیداگرت لەسەر ئەوەی کە سیستەمی مووشەکی ئێران بۆ دانوستان نابێ.

عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی بەرگریی ئێران لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێیداگرت: سیستەمی مووشەکیمان لە ڕیزی ئەو بابەتانەیە کە لای ئێمە بە هێڵی سوور دێنە ئەژمار و دانوستانیان لەسەر ناکرێ. ناوبراو  لە وەڵامی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران، ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی بەبێ پشتیوانیی ڕاستەوخۆی واشینگتۆن هیچی لەدەست نایەت.

شەمخانی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە وەڵامی توند، یەکلاکەرەوە و شیاو دەدەینەوە بە هەر چەشنە شەڕاشۆییەک لە دژی ئێران. ناوبراو بە  ئاماژە بەوەی ئامادەیی سەربازیی ئێران گەلێک لە سەرەوەیە وتیشی: دواهاتی نالەباری هەر حیساباتێکی هەڵە لەلایەن هەر لایەنێکەوە یەکجار کارەساتبار دەبێت.

 

سەرپەیڤ