شەرمەزار کرانی پیلانی تازەی داگیرکەریی رژێمی زایۆنی لەئاستی جیهانیدا
هاوکات لەگەڵ تەشەنای پەلامارەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر لێواری رۆژاوا و بڕیاری کابینەی ئەو رژێمە بۆ داگیرکردنی بەشێکی دیکە لە خاکی فەلەستین لە لێواری رۆژاوایی، ڕێکخراو و وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان، ئەو پیلانە نوێیەی رژێمی زایۆنیان بەتوندیی شەرمەزار کرد.
هەشتاو پێنج وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، هەوڵە نوێکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ داگیرکردنی بەشگەلێکی دیکەی لێواری رۆژاوایان بەتوندیی ئیدانە کرد. لەو بەیاننامەدا کە لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دەرکرا، ٨٥ وڵات لەوان فەرانسە، چین، عەرەبستانی سەعودی و ڕووسیا لەگەڵ یەکێتی ئوروپاو کۆمکاری عەرەب و وڵاتانی موسڵمانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وێرای شەرمەزارکردنی سیاسەتی داگیرکەرانەی رژێمی زایۆنیستی، ڕایانگەیاند؛ ئەو کردانە، پێشێلی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانەو دەبێ خێرا ڕابگیرێن. "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش"ی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش وێڕای داوا لە رژێمی زایۆنی بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکەریی لە ناوچەکانی لێواری رۆژاوا، وشداریی دا، ئەو بڕیارانە، نایاسایین و چارەسەری کێشەکان ناکا.
"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، بڕیاری ئەم دواییەی رژێمی زایۆنی سەبارەت بە داگیرکردن و تۆمارکردنی خاکی فەلەستین لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون وەک "سامانی حکوومیی" ژێر دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەری شەرمەزار کردو ئەو کارەی بە درێژەی سیاسەتی جینۆسایدی فەلەستینیەکان و لەئاراستەی پرۆسەی سڕینەوەی ئیستعماری فەلەستین لێکدایەوەو ڕایگەیاند، کۆمەڵگای جیهانی و گشت حکومەتەکانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارەتی بەرەوڕووبوونەوەی ئەو دۆخەو کۆتایی هێنان بە بێ سزامانەوەی رژێمی زایۆنیان لە ئەستۆیە.
"فرانچێسکا ئالبانێزێ"ی ڕێپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستینیش بڕیاری داگیرکەران بۆ پەرەپێدان بە داگیرکردنی زەوی و زارەکانی لێواری رۆژاوای ئیدانە کردو پێی داگرت، ئەو کردانە، نموونەی ئاشکرای دەسدرێژیکردن و پێچەوانەی مافە نێودەوڵەتییەکانە.