شوبات 21, 2026 19:31 Asia/Tehran
  • وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران بە قسەکانی ترامپ: بە بەڵگەوە قسە بکە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له په یامێکدا وەڵامی ئیدیعاکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و جه ختی کردەوه که ئەگەر کەسێک گومانی له ڕاستیی داتاکانی ئێمه هەیە، پێویسته به بەڵگەوە قسه بکات.

سەید عەباس عەراقچی لە پەیامێکدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسی: بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەڵێنەكانی بە شەفافیەتێکی تەواو لەبەردەم گەلەکەماندا، پێشتر حکومەتی ئێران لیستێکی تۆکمەی سەرجەم سێ هەزار و ١١٧ قوربانیی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی بڵاوکردەوە کە نزیکەی ٢٠٠ کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.

وەزیری  دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: ئەگەر كەسێك گومانی لە ڕاستی داتاكانی ئێمە هەیە پێویستە بە بەڵگەوە قسە بكات .

 

سەرپەیڤ