پزشکیان: لە شەڕ ناترسین، بەڵام شەڕ، خێری تێدا نییە بۆ کەس
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیداگرت: ئێمە لە شەڕ ناترسین، بەڵام شەڕ، لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە.
مەسعوود پزشکیان ڕۆژی یەکشەممە لە سی و سێهەمین کۆنفرانسی پلانی دراوی و بانکی لە تاراندا وتی: شەڕ لە بەرژەوەندی کەسدا نییە و درێژەدانی بەسوودی هیچ لایەنێک نابێت، هەروەها لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە شەڕ ڕێگری لە گەشە و پێشکەوتنی ئابووری دەکات و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری، ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە لە شەڕ دەترسین، هێزە چەکدارەکانمان و هەروەها ەلی ئێران ئەوەیان سەلماندووە کە بە هەموو تواناوە وەستاون و بێتوو شەڕیش بەردەوام بکرێ دیسان هەر بە هەموو تواناوە بەردەوام دەبن لە بەرخۆدانیان”.پزشکیان بە ئاماژە بەوەی کە زۆربەی بڕگەکانی لێکتێگەیشتننامەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەرژەوەندی نەتەوەی ئێراندایە، وتیشی: ئەمریکا دەیهەوێ ئێمە بۆمبی ئەتۆمیمان نەبێت. ئەم بابەتە لەلایەن ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامیشەوە پێداگری لەسەر کراوەتەوە و ئێمەش بەجاران جەختمان لەسەر کردووەتەوە.