بەقایی: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ژینگەپارێزان لە هورمزگان جەنایەتی جەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445430-بەقایی_هێرشی_ئەمریکا_بۆ_سەر_بنکەی_ژینگەپارێزان_لە_هورمزگان_جەنایەتی_جەنگییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە دوایین نموونەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران پێیداگرت کە هەر تاوانێکی تازە ویست و ورەی ئێرانییەکان بەرزتر و بتەوتر دەکات بۆ بەدواداچوونی دادگەری و سزادانی تاوانباران.
(last modified 2026-07-15T14:03:23+00:00 )
ته‌مووز 15, 2026 15:22 Asia/Tehran
  • بەقایی: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ژینگەپارێزان لە هورمزگان جەنایەتی جەنگییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە دوایین نموونەی تاوانە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران پێیداگرت کە هەر تاوانێکی تازە ویست و ورەی ئێرانییەکان بەرزتر و بتەوتر دەکات بۆ بەدواداچوونی دادگەری و سزادانی تاوانباران.

ئیسماعیل بەقایی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس، بە ئاماژە بە دەستدرێژیی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر چەن ناوچەیەکی وڵاتەکەمان، بە پارێزگای هورمزگانیشەوە، نووسی: لیستی تاوانەکانی ئەمریکا دژی ئێرانییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دوور و درێژتر دەبێتەوە و هەر ڕۆژەو ئەمریکا پەردەیەکی تازەی ڕق و کینەی خۆی دژی ئێران دهەڵدەداتەوە؛ سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، سوپای تیرۆریستی ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ژینگەپارێزی لە گوندی سەید جەوزەر لە ناوچەی حاجی ئاباد لە باکووری هورمزگان و ٣ ئەندامی بنەماڵەی بەڕێز"جەواد حەسەن زادە"، ژینگەپارێزی ماندوونەناسی شەهید کرد.وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەمە تەنیا تازەترین نموونەی تاوانە جەنگییە قێزەونەکانی ئەمریکایە لە ماوەی چوار مانگ و نیوی ڕابردوودا، کە بە تیرۆری ڕێبەران و منداڵان و ژنان و پیاوانی ئێرانی لە تاران، میناب و لامێرد لە ڕۆژی ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ (٢٨ی فێڤرییەی ٢٠٢٦) دەست پێبوو.