پزشکیان: دەزگەی دیپلۆماسیمان هەرگیز لە مافەکانی گەلی ئێران پاشگەز نابێتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لەسەر پابەندبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مافەکانی گەلی ئێران لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا، ڕاشیگەیاند: دانوستانەکان لەسەر بنەمای کەرامەت، بەرژەوەندی، حیکمەت و سەربەرزیی وڵات دەستی پێکردووە و دەزگەی دیپلۆماسی هەرگیز لەسەر مافەکانی گەلی ئێران سازش ناکات و تەنیا یەک هەنگاویش پاشگەز نابێتەوە.
مەسعود پزشکیان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی پیشەسازی و کانگادا، بە ئاماژە بە خۆڕاگریی خەڵک و بەرهەمهێنەران بەرامبەر بەو فشارەی لە دەرەوە دەخرێتە سەریان، وتیشی: دوژمنان نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانیان و ناچار بوون ڕوو لە وتووێژ بکەن. ناوبراو یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناوخۆیی بە هۆکاری سەرەکیی ئەم سەرکەوتنە زانی. سەرۆک کۆمار هەروەها بە ئاماژەدانە پڕۆسەی دانوستانەکان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەنگاو بە هەنگاو و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانی چووەتە پێشەوە و سەرباری هەموو بەڵێنشکێنییەکانی لایەنی بەرامبەر، لە ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵات پاشەکشە ناکات. پزشکیان جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەت بە هەموو تواناوە درێژە بە ڕێگای پەرەپێدانی بەرهەمهێنان، پاراستنی یەکپارچەیی نیشتمانی و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دەدات.