ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران: کوشتنی خەڵکی مەدەنی بنپێکردنی ئاشکرای مافە نێودەوڵەتییەکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445548-ناوەندی_مافی_مرۆڤی_ئێران_کوشتنی_خەڵکی_مەدەنی_بنپێکردنی_ئاشکرای_مافە_نێودەوڵەتییەکانە
ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەلامارە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگاکانی خوزستان، بووشێهر، هورموزگان و سیستان و بەلووچستانی بە تووندی ئیدانە کرد و بە بنپێکەری ئاشکرای مافی ژیان، مافە نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ئەرک و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتان سەبارەت بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی زانی.
(last modified 2026-07-21T15:33:25+00:00 )
ته‌مووز 21, 2026 19:00 Asia/Tehran
  • ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران: کوشتنی خەڵکی مەدەنی بنپێکردنی ئاشکرای مافە نێودەوڵەتییەکانە

ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەلامارە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگاکانی خوزستان، بووشێهر، هورموزگان و سیستان و بەلووچستانی بە تووندی ئیدانە کرد و بە بنپێکەری ئاشکرای مافی ژیان، مافە نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ئەرک و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتان سەبارەت بە پاراستنی خەڵکی مەدەنی زانی.

ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک و بە بەڵگەهێنانەوە لە ئاماری شەهیدانی مەدەنیی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە ژن و منداڵێکی زۆریشیان تێدایە، پێیداگرت: ئەم ڕێژە و ئامارە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە قوربانییان تەنیا هەر ئامانجگەلی سەربازی نەبوونە، بەڵکوو شاروومەندانی ئاسایی و ناسەربازیش کەوتوونەتە بەر پەلامار.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەم هێرشانە نموونەی زەقی پێشلکردنی ئەرک و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانە، بێدەنگەکردن و پێوەرە دووفاقییەکانی ژمارێک لە حکومەتان و ناوەندەکانی بانگەشەکاری بەرگری لە مافی مرۆڤی شەرمەزار کرد و داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ، ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی دیکەش کرد ئەم پەلامارانە ئیدانە بکەن و ئەمریکا پابەند بکەن بە بایەخدان بە مافە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە کردەوەکانی.