پەیوەندییە گشتییەکانی سپا: پێگەی ئەمریکا لە ئوردون و سێ نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، کرانەئامانج
پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە پێگەی ئاسمانی و ناوەندی سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکای لە ئوردون بە مووشەکی جۆری بالستیک و هەروەها سێ نەوت هەڵگری بەئامانج گرتووە .
لە بەیاننامەی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: لە وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکاریی سوپای منداڵکوژی ئەمریکا، هێزی هەوا-فەزای سپا، پێگەی ئاسمانی و ناوەندی سەرکردایەتی سوپای ئەمریکا لە ئوردونی بە مووشەکی بالستی مووشەکباران کرد.
هەروەها سێ نەوتهەڵگری سەرپێچیکار کە گوێیان نەدایە هۆشدارییەکانمان، و ڕێگایەکی ناسەلامەت و نایاساییان دەبڕی، کرانەئامانج و ڕاگیردران.
تاکاتێک کە هەڕەشەو گوڕەشە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژەی بێ و هەوڵی نایاسایی و شەڕئەنگێزانەی هێزە ئەمریکییەکان دژی بەرژەوەندییەکانمان ئەنجام بگرێ، خۆڕاگریش بەردەوامە، هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمریکی و دەسوەردانی نایاسایی لەدژی بەرژەوەندییەکانمان دەبێ رابگیردرێ و کۆتاییان پێ بێت.
ئەدمیرال حەبیبوڵا سەییاری سەرۆکی ئەرکان و یاریدەری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بەئاماژە بە تواناکانی هیزی دەریایی ئەرتەش، وتی: هیزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەدۆخێکی زۆر باش دایەو رۆڵەکانی ئەو خاک و نیشتمانە، چاودێریی تەواویان هەیە بەسەر ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، باکووری ئەقیانووسی هیندو دەریای عوممانداو بێ ئیزن ومۆڵەتی ئەوان، هیچ جم وجۆڵێک لەو ئاوە ستراتژییانە، ئەنجام ناگرێ.