گورزی قورسی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سوپای جەنایەتکاری ئەمریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445736-گورزی_قورسی_هێزە_چەکدارەکانی_ئێران_لە_سوپای_جەنایەتکاری_ئەمریکی
وەک وەڵامدانەوەیەک بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئێران، هێزە ئێرانییەکان بریتی لە؛ هێزەکانی سپا، ئەرتەش، هێزی دەریایی و هێزی هەوا-فەزا لە زنجیرە هەڵمەتێکدا، بنکە جیاجیاکانی دەسدرێژکارانی ئەمریکیان لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بەئامانج گرت.
(last modified 2026-07-31T12:44:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2026 13:59 Asia/Tehran

وەک وەڵامدانەوەیەک بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئێران، هێزە ئێرانییەکان بریتی لە؛ هێزەکانی سپا، ئەرتەش، هێزی دەریایی و هێزی هەوا-فەزا لە زنجیرە هەڵمەتێکدا، بنکە جیاجیاکانی دەسدرێژکارانی ئەمریکیان لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بەئامانج گرت.

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە تازەترین ڕاگەیێندراوی خۆیدا ڕایگەیاند؛ لە وەڵامدانەوە بە تاوانکاریی داگیرکەرانی ئەمریکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جەنگاوەرانی هێزی هەوافەزای سپا بە هێرشکردنەسەر شوێنی جێگیربوون و سولەی چاک کردنەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف٣٥ی دوژمنی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی ئەزرەق بە چەند مووشەکی بالستیک، سێ فڕۆکەی ئیف ٣٥یان بەتەواوەتی تێکشکاند و خەساری قورسیشیان بە سێ فڕۆکەی دیکە گەیاند. لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هەروەها چەند ئەفسەر و ئەندازیاری بەشی تەکنیکی دوژمنیش کوژران.

هەروەها شەوی ڕابردوو، دوو تانکەری نەوتهەڵگر بە دنەی فڕۆکە ئەمریکییەکان بەنیازبوون لە ڕێڕەوی ناهێمنی باشوری گەرووی هورمزدا تێپەڕن کە پاش ئەوەی یەکێکیان تووشی ئاگرکەوتنەوەیەکی چڕ بوو، هەردووکیان خێرا پاشەکشەیان کرد.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کاردانەوە بە داخرانی ئەکاونتەکەشی ڕایگەیاند: داخرانی ئەکاونتی پەیوەندییە گشتییەکانی سپا، نیشانەی ترس و تۆقانی بەرەی ئیستکبارە لە دەیتاو زانیاریی وردو هاواهەنگیی نێوان نەتەوە ئازادیخوازەکانی ناوچە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها ڕایدەگەیێنێ ؛ ئەو کردە نەشیاو و ناجوانمێرانە، هەروەک گشت ڕەفتارە دوژمنکارییەکانیان، ئیدانە دەکرێ و بەزوویی دەرگایەکی تازە، هێمن و دڵنیاکەرەوە بۆ پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نەتەوە ئازادیخوازەکانی جیهان دەناسێندرێ هەتا ڕێگای گۆڕینەوەی زانیارییەکان و بەئاگاکردنەوە، پتەوتر و بەهێزتر لە ڕابردوو درێژەی بێ.