کرانەئامانجی بنکەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لەلایەن هێزەکانی ئەرتەش و سپاوە
لە بەرامبەر بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران و لە تۆڵەی خوێنی فڕۆکەوانی ئێرانیی فڕۆکەی سوخۆ_24 و ماڵێکی مەدەنی لە قشم، هێزەکانی ئەرتەش و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی بنکەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکایان لە بەحرەین و کوێت کردە ئامانج.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی نەسری دوو و سزادانی دەستدرێژکاراندا، بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە عەلی ئەسالم ، دوو شوێنی ڕاگرتنی درۆن و کۆگایەکی سووتەمەنی فڕۆکە و کۆپتەری سەربازییان تێکشکاندووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران جەختیشی کرد: دوو کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، کە لە ژێر کاریگەری وەسوەسەی سەنتکۆم بوون و وشدارەکانی ئێمەیان پشتگوێخستبوو، بەنیازی تێپەڕین بە ڕێگایەکی ناپارێزراو و نایاسایی لە گەرووی هورمزدا بوون کە لێیان درا و ڕاگیردران، چوار نەوتهەڵگری دیکەش بە خێرایی ڕێڕەوی خۆیان گۆڕی و گەڕانەوە بۆ شوێنەکەیان.
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی ساعقەدا و لەپێناو تۆڵەسەندنەوەی خوێنی پاکئ شەهید ئەمیر سەرتیپی دووەم فڕۆکەوان مەجید کازمی، فڕۆکەوانی ئازای سوخۆی ٢٤ی هێزی ئاسمانی ئەرتەش و لە کاردانەوە بە دەستدرێژیئەکانی ئەمدواییەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان و هێرشی دڕندانەی بۆ سەر ماڵێکی مەدەنی لە دوورگەی قشم، "مۆلیدەکانی کارەبا"، سیستەمی کۆنترۆڵی پاپۆڕ" و "بینا ئیداری و پشتیوانی"ـییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە بنکەی شێخ عیسا لە بەحرەین، "مەکۆی ڕاگرتنی فڕۆکە جەنگییەکان"، "سیستەمی پەیوەندیی سەتەلایتی" و "کۆگاکانی جەنگئامێر"ی ئەم سوپا منداڵکوژەی لە بنکەی "ئەحمەد جابر"ی کوەیت دایە بەر هێرشی درۆنە خۆتەقێنەکانی. فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانیش لە ئێکانتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی نووسی: سێنتکۆم درۆ دەکات کە ترانزێت لە ڕێگەی گەرووی هورموزەوە بەردەوامە و کۆمپانیاکانی کەشتیوانی دەتوانن بەبێ هیچ کێشەیەک و بە ئەسکۆرتی ئەمریکی بە گەرووی هورموزدا تێپەڕن. لەکاتێکدا کە لە واقیعدا گەرووی هورموز داخراوە و هەر چەشنە تێپەڕین و ترانزێتێک تەنیا بە هەواهەنگی و مۆڵەتی هێزی دەریایی سپای پاسداران گونجاوە.