ئێران جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی لوبنانی بە تووندی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445930-ئێران_جەنایەتەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_دژی_لوبنانی_بە_تووندی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە توندی ئیدانە کرد.
(last modified 2026-08-11T14:57:48+00:00 )
ئاب 11, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • ئێران جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی لوبنانی بە تووندی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە دڕندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە توندی ئیدانە کرد.

ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر و پێشێلکرانی یەکپارچەیی خاک و مافی سەروەریی نەتەوەیی لوبنان، بێدەنگی و بێدەربەستی ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە هۆکاری سەرەڕۆیی و ملهوڕی زیاتری ڕژێمی زایۆنی و بەردەوامبوونی دەستدرێژی و جەنایەتەکانی زانی و جەختی کرد کە دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا بە هۆی پشتیوانی هەمەلایەنەیان لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، بە هاودەست و هاوبەش لە هەموو جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لوبنان، فەلەستینی داگیرکراو و تەواوی ناوچەکە دێنە ئەژمار. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە پەسندانەوەی خۆڕاگری و بەرخۆدانی بوێرانەی خەڵکی لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژی و داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی، پێیشیداگرت لە سەر پاڵپشتیی تۆکمە و تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان لە ڕێگای بەرگری لە سەروەری، سەربەستی و سەربەخۆیی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی.