کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە هەڕەشەو بانگەشەی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446134-کاردانەوەی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بە_هەڕەشەو_بانگەشەی_ترەمپ
عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بەئاماژە بەوەی کە هەڕەشەی"دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئابووری" دژی ئێران، بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی ئەمریکا لە قەیرانە دراڤییە ناوخۆییەکانە، وتی: سوور بوون لەسەر درێژەدان بە سیاسەتی شکستخواردوو، تەنیا شکستی زیاتر و دوژمنیی ئێرانیەکانی لێدەکەوێتەوە.
(last modified 2026-08-20T14:20:36+00:00 )
ئاب 20, 2026 12:47 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە هەڕەشەو بانگەشەی ترەمپ

عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بەئاماژە بەوەی کە هەڕەشەی"دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئابووری" دژی ئێران، بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی ئەمریکا لە قەیرانە دراڤییە ناوخۆییەکانە، وتی: سوور بوون لەسەر درێژەدان بە سیاسەتی شکستخواردوو، تەنیا شکستی زیاتر و دوژمنیی ئێرانیەکانی لێدەکەوێتەوە.

سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کاردانەوە بە هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی ئابوریی دژی ئێران کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە هاتووەتەئاراوە، وتی: سووربوون لەسەر درێژەدان بە سیاسەتە شکستخواردووەکان، تەنیا شکستی زیاتر و دوژمنیی ئێرانیەکانی لێ دەکەوێتەوە.

وتیشی: هەڕەشەی "دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئابوری" دژی ئێران، لەڕاستیدا بۆ چەواشەکاریی بیروڕای گشتیی ئەمریکا لە قەیرانە دراڤییە ناوخۆییەکانە واتە قەرزی بێ پێشینەو چوونەسەری سەرسووڕهێنەری سوودە بانکییەکان لە ئەمریکا. عێراقچی هەروەها وتی: تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا، ئابووری جیهانی و سەروەریی نیشتمانیی وڵاتان لەسەرتاسەری جیهان دەخاتە مەترسی. 

سەرۆک کۆماری تیرۆریستی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەتی خۆی واتە تروس سۆشیالدا بەدووپات کردنەوەی هەڕەشەو گوڕەشەکانی و لەکاتێکدا کە لە میانەی دانوستانەکان، هێرشی کردۆتەسەر ئیران، ئیدیعای کرد: هیچ کەس ئەوەندەی من دەرفەتی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران نەداوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. بەداخەوە، هەڵبەت بۆ ئەوان، ئەو هەلەیان لەکیس خۆ دا.

ترەمپ کە لەبەر شکستهێنان لە مەیدانی سەربازیی دژی ئێران و درێژبوونەوەی ئەو دەسدرێژکارییە بێهۆیە لەبەر خۆڕاگریی تاران، تووڕەیە، ئیدیعای کرد: "هەربۆیە، ئەمڕۆ وێرانکەرترین ئۆپەراسیۆنی ئابووری ڕادەگەیێنم کە تاکوو ئێستا دژ بە وڵاتێک ئەنجام دەگرێ".

بانگەشەکانی ترەمپ و حکومەتەکەی لەکاتێکدایە کە سەرلێشێواویی بووە بە یەکێ لە گرینگترین خاڵی لاوازی سیاسەتی دەرەکیی دەوڵەتی ترەمپ لەهەمبەر ئێرانداو لەژومارێک میدیاش نەبوونی "ئامانجێکی ستراتژیکی پاوەجێ" وەک یەکێ لە تەوەرەکانی ئەو سەرلێشێواوییە باسی لێکراوە.