قالیباف: خەڵکی عێراق لە بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهید، مافی برایەتیان بەجێهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446162-قالیباف_خەڵکی_عێراق_لە_بەڕێکردنی_تەرمی_ڕێبەری_شەهید_مافی_برایەتیان_بەجێهێنا
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی چلەی بەڕێکرانی قائیدی شەهیدی ئوممەت لە عێڕاق، وتی: خەڵکی عێراق لە مەراسیمی بەڕێکردنی ڕێبەری شەهید، مافی برایەتییان بەجێهێنا و بەئامادەبوونیان جیهانیان سەرسام کرد.
(last modified 2026-08-21T15:01:09+00:00 )
ئاب 21, 2026 16:20 Asia/Tehran
  • قالیباف: خەڵکی عێراق لە بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهید، مافی برایەتیان بەجێهێنا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی چلەی بەڕێکرانی قائیدی شەهیدی ئوممەت لە عێڕاق، وتی: خەڵکی عێراق لە مەراسیمی بەڕێکردنی ڕێبەری شەهید، مافی برایەتییان بەجێهێنا و بەئامادەبوونیان جیهانیان سەرسام کرد.

محەممەد باقر قالیباف هەروەها وتی: لە مەڕاسیمی ئەربەعینی بەڕێکرانی ڕێبەری شەهید، هەڵگری سڵاوی ڕێبەری مەزنی ئێران و خەڵکم و لەو مەراسیمەدا ئامادەبووم هەتا سڵاوی گەرمی ڕێبەری ئێران و خەڵکی ئێرانتان پێشکەش بکەم.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی هەروەها ڕایگەیاند: هەر هەنگاوێکی دوژمن بۆ دورکردنەوەی ئێران و عێراق لەیەکتری، ئێمەی دوو هەنگاو نزیکتر کردەوە، بەڵام ئەوەی وا بووەهۆ هەتا تاران و بەغدا لێک نزیک ببنەوە، خۆبواردن لەوەیە کە پێتەختی وڵاتانی بێگانە، چارەنووسمان دیاریی بکەن. سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتیشی: ئێمە دۆست و برادەری سەختترین رۆژەکان بووین، لە رۆژانی سەخت و ناخۆشدا پێکەوە ڕاوەستاین و لە سەرکەوتنەکانیش، لەتەنیشت یەکتر دەبین و بەواتایەک، هێزی ئێمە لە برایەتیمان دایە .