وشداریی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: شەڕی ئابووریی ئەمریکا، ڕاگەیاندنی شەڕ بە هەموو حکومەتەکانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، سەپاندنی سزای ئابووریی تازەی ئەمریکا بەسەر ئێرانی بەواتای ڕاگەیاندنی شەڕ بە هەموو حکومەتەکان وەسف کرد و هۆشداریی دا؛ ئەنجامی کۆتایی ئەو دۆخە، لەنێوچوونی بەتەواوەتی سەروەریی نیشتمانی و پێشەکیی گەڕانەوەیەکی کارەساتبار بۆ داگیرکاریی و ملهوڕیی ئاشکراو تۆکمەو تەواوە.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە راگەیێندرانی سزای نوێی ئابووریی دژی ئێران لە پەیامێک لە تۆڕی ئیکس نووسی: شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، بەمانای پێشێلی سەروەریی نیشتمانیی هەموو وڵاتان و ڕاگەیاندنی شەڕ بە هەموو حکومەتەکانە.
راگەیاندنی سزای ئابووریی تازەی ئەمریکا دژ بە ئێران، زیاترە لە درێژەی شەڕی ئابووریی نایاسایی دژی وڵاتێک. ئەو کارە، چەشنێک هەوڵدانە بۆسەپاندنی سەروەریی ئەمریکا بەسەر سەرجەم حکومەتە سەربەخۆکانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
هیچ حکومەتێک مافی ئەوەی نییە بانکەکان، کۆمپانیاکان یان فڕۆکەخانە بیانییەکان ناچار بکات دەستبەرداری بازرگانیی یاسایی لەگەڵ وڵاتێکی دیکە بن، چونکە هەریەک لەو دامەزراوانە لەژێر سەروەری و دەسەڵاتی تایبەتی وڵاتەکەی خۆیاندان.
ئەو جۆرە "سزا لاوەکییانە"ی واشنتن هیچ بنەمایەکی یاسایی نێودەوڵەتییان نییە و ئەم سزایانە بنەمای سەرەکیی یەکسانیی سەروەری پێشێل دەکەن کە لە بڕگەی یەکەمی مادەی دووی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چەسپاوەو هەروەها قەدەغەی نەریتی دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان کە دادگای نێودەوڵەتیی لە دۆسییەی نیکاراگوا پشت ڕاستی کردۆتەوە، بن پێ دەکەن.
کاتێک ئەم سزایانە بە ویستی هێزێکی دەرەکی لەگەڵ گەمارۆی دەریایی پێکەوە دەبەسترێنەوە، سەروەریی وڵاتانی دیکە دادەبەزێندرێ بۆ دۆخێکی کاتیی و مەرجدار.
ئەنجامی یەکجاریی ئەو دۆخە، لەنێوچوونی بەتەواوەتی سەروەریی نیشتمانی وەک بنەمای بنەڕەتیی سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەگوێرەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەو پێشەکیی گەڕانەوەی کارەساتبارە بۆ داگیرکاریی و ملهوڕیی ئاشکراو تۆکمەو تەواو.