خەتیب زادە: بەسەدان سەنەد لەئاستی نێودەوڵەتیدا لەبارەی ترۆرە تازەکان ئامادە کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446202-خەتیب_زادە_بەسەدان_سەنەد_لەئاستی_نێودەوڵەتیدا_لەبارەی_ترۆرە_تازەکان_ئامادە_کراوە
سەرۆکی ناوەندی موتاڵا سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بە پێداگریی لەسەر بەرپرسایەتیی دەوڵەت لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، ڕایگەیاند: بەسەدان سەنەدی نێودەوڵەتی لەبارەی ترۆرەکانی ئەم دواییە ئامادە کراوە.
(last modified 2026-08-24T11:47:10+00:00 )
ئاب 23, 2026 12:16 Asia/Tehran
  •  خەتیب زادە: بەسەدان سەنەد لەئاستی نێودەوڵەتیدا لەبارەی ترۆرە تازەکان ئامادە کراوە

سەرۆکی ناوەندی موتاڵا سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بە پێداگریی لەسەر بەرپرسایەتیی دەوڵەت لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، ڕایگەیاند: بەسەدان سەنەدی نێودەوڵەتی لەبارەی ترۆرەکانی ئەم دواییە ئامادە کراوە.

سەعید خەتیب زادە سەرۆکی ناەندی موتاڵا سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە لە پەراوێزی مەراسیمی رۆژی جیهانیی یادکردنەوەو بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانیانی تیرۆریزم لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێراندا وتی: لەڕوانگەی دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە، بۆ گەلی مەزنی ئێران دووپاتی دەکەمەوە کە دەسەڵاتدارەتی و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاراستنی هەموو بەرژەوەندییەکان و ئاسایشی نیشتمانی بە ئەرکی سەرەکیی خۆ دەزانن. بەدەر لەوەی دوژمنی ئێمەو دوژمنانمان چ دوژمنکارییەک دژی ئەو گەلە ئەنجام بدەن، دەوڵەتی خزمەتگوزار و جەنابی دوکتور پزیشکیان هەموو توانای خۆی دەخاتەگەڕ هەتا بەیارمەتیی هەموو سەرۆک دەزگەکان، ئەو گەمارۆیانە، پووچەڵ بکەنەوە.
وتیشی: بەڵام جەنایەتێک کە ئەوان ئەنجامی دەدەن، دەگەڕێتەوە بۆ شکستهێنان لەقۆناخی پێشووی شەڕ. چەندین ساڵە هەوڵ دەدەن گەلی ئێران بخەنەژێر گوشار و بەداخەوە درێخی ناکەن لە دووبارەکردنەوەی لێدوانی بێ بنەمایان لە میدیا جیهانیەکاندا. تەنانەت بەئاشکرا دەڵێن گەمارۆ دەسەپێنن هەتا گەلی ئێران جاڕەز بکەن و کۆتایی بە بەرگەگرتنی خەڵک بێنن. بەڵام ئێمە لە شەڕێکی مێژوویی، نەتەوەیی، نیشتمانی، شۆڕشگێڕانەو ئیسلامیداین و لەو شەڕەدا، بەیارمەتیی خودا، سەرکەوتن بە نسیب کەسانێک دەبێ کە خۆڕاگریی دەکەن. ئێمە لەو شەڕەشدا بێگومان وەک شەڕەکانی ڕابردوو، سەردەکەوین.