درێژەی ڕاوێژکاریی دیپلۆماتیکی عێراقچی لەگەڵ بەرپرسانی پاکستانی، میسری و عوممانی
وەزیری دەرەوەی ئێران لەدرێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاکستان و وەزیری دەرەوەی میسر وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاکستان و وەزیری دەرەوەی میسر وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران و فەرماندەی سوپای پاکستان، بە تەلەفۆن لەبارەی پێشهاتەکانی رۆژاوای ئاسیا راوێژیان کردو تێیدا، دواگۆڕانکارییە ناوچەییەکان و ڕێگاکانی بەهێزکرانی ئاشتی، سەقام و ئاسایش لە رۆژاوای ئاسیا تاووتوێ کرا.
سەید عەباس عێراقچی و بەدر عەبدولعاتیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا راوێژیان کرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوولایەن سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا بۆ نموونە؛ بارودۆخی دوو ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای سوور و دواهەوڵی دیپلۆماتیک بۆ کەمکردنەوەی گرژیی لە ناوچە، بیروڕایان گۆڕیەوە. عێراقچی و بووسەعیدیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای تاووتوێی ڕێگاکانی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان، پرسەکانی هاوپێوەند بە گەمییەوانی لە گەرووی هورمزیان دایەبەر باس و لێکدانەوەو جەختیان کردەوە لەسەر گرینگیی گەیشتن بە لێک گەیشتننامەی کرداریی؛ ئەو لێک گەیشتننامەی بوار خۆش دەکەن بۆ بوژاندنەوەی ئازادیی کەشتییەوانی و پرۆسەی هاتووچۆی کەشتیەکان و هاوکات ئاسایشی ناوچەش جێگیرتر دەکا.