کاردانەوەی وتەبێژی سپا بە ئیدیعای ئەمریکا لەبارەی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446220-کاردانەوەی_وتەبێژی_سپا_بە_ئیدیعای_ئەمریکا_لەبارەی_پەڕینەوە_لە_گەرووی_هورمز
سەردار موحیبی وتەبیژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کاردانەوەی نیشاندا بە ئیدیعای ئەمریکا لەبارەی ئەگەری پەڕێنەوەی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز.
(last modified 2026-08-24T15:01:00+00:00 )
ئاب 24, 2026 15:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی سپا بە ئیدیعای ئەمریکا لەبارەی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز

سەردار موحیبی وتەبیژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کاردانەوەی نیشاندا بە ئیدیعای ئەمریکا لەبارەی ئەگەری پەڕێنەوەی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز.

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: پێوشوێن گرتنەکان لەڕێی ئەو مانگە دەسکردانەی ئەمریکییەکان بیریان لێ دەکەنەوە، ئەنجام ناگرێ، شێوازی دیکە هەیە کە رەنگە لایەنی بەرامبەر هێشتا نەتوانێ دیارییان بکا، ئەگەر ئێران خاوەن چاوی بینا بۆ پێوشوێن گرتنی جم و جۆڵە دەرییەکانی نەبوایە، چۆن دەیتوانی خاڵی هەستیاری گەمییەکان بپێکێ؟

بەرپرسانی ئەمریکی ئیدیعا دەکەن، گەرووی هورمز کراوەیەو هاتووچۆ لە گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ نیوەی سەردەمی پێش شەڕ. ئەوە لە کاتێکدایە کە داتاکانی کۆمپانیای کپلەریش دەریدەخا، لەبەر سنورداربوونی گەمییەوانی لە رۆژی ڕابردوودا تەنیا چوار کەشتی لە گەرووی هورمز پەڕینەوە.