قالیباف بەگاڵتەکردن بە دروشمی ترەمپ وتی: ئەمریکا سەرلەنوێ برسی دەکەین!
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕوو لە ترەمپ نووسی: ناتوانی شکستەکانت لەهەمبەر ئێراندا، بە درۆ و دەلەسە، قەرەبوو بکەیەوە!
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ بەشێک لە قسەکانی دکتۆر قالیبافی بەپچڕ پچڕکراوی و ساختە لەسەر پلاتفۆرمی خۆی بڵاوکردەوە.
لە وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەروونیە، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە گاڵتەکردن بە دروشمی هەڵبژاردنیی ترەمپ لە لاپەڕەی تاکەکەسیی خۆی لە سۆشیال میدیادا نووسی: ئەمریکا سەرلەنوێ برسیی دەکەین! و بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، ئامارێکی بەگوێرەی ڕاپۆرە فەرمییەکانی دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان و دەزگە دیارەکانی ئەمریکی لەمەڕ برسێتی خەڵکی ئەمریکا بڵاو کردەوەو قەیرانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای ئەمریکای پیشاندا:
٤٧ ملیۆن کەس بەرەوڕووی برسێتی و ناتەندروستیی خۆراکن لە سەرتاسەری ئەمریکادا.
لە هەر هەشت هاووڵاتیی ئەمریکی، یەکێکیان شەوانە بێ شیوخواردن، دەخەوێ.
شازدە ملیۆن منداڵی ئەمریکی بوونەتە قوربانیی هەژاریی ڕێکخراو و قەیرانی گوزەران و لەهەموو شارەکانی ئەمریکا، برسێتی بووە بە کێشە.
قالیباف لە بەشێک لەو وێنەدا ڕوو لە ترەمپ نووسی، ئەو ژومارانە وەک قسەی هەڵیت و پەڵیت و هەواڵە ساختەکانت، ساختە و درۆ نین و تۆ ناتوانێ شکستەکانت لەهەمبەر ئێراندا بەدرۆ، قەرەبوو بکەیەوە!