عێراقچی: گزیکاریی نەتانیاهو بۆ تێوەگلاندنی ئەمریکا لە شەڕدا
ئاب 31, 2026 11:52 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا نووسی: نەتانیاهو کاتێک بە زمانی عیبری قسە دەکا بە شانازییەوە دەڵێ کە حکومەتی ئەمریکای هەڵخەڵەتاندووەو لەجیاتی ئیسرائیل، تێوەگلاوی شەڕی ئێرانی کردووە.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کەشی سایبریدا نووسی:
نەتانیاهو کاتێک بە زمانی عیبری قسە دەکا بەشانازییەوە دەڵێ کە حکومەتی ئەمریکای هەڵخەڵەتاندووەو لەجیاتی ئیسرائیل، تێوەگلاوی شەڕی ئێرانی کردووە.
ناوبراو بەئاشکرا و بەپێکەنین و گاڵتەجاڕییەوە دەڵێ کە چلۆن لەڕێی هەزار کاتژمێر ئامادەبوونی میدیایی لەسەر شاشەکانی ئەمریکا، کاری کردۆتەسەر بیروڕا و سیاسەتەکانیان. بەڵام کاتێک بە زمانی ئینگلیزیی قسە دەکا، بە توانای ڕێبەرایەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵدەڵێ و پەسنی دەدا.