پێداگریی پزیشکیان لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی ڕێگای دیپلۆماتیک و پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوتاکانی لەوان، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و سەرۆک کۆماری قرقیزستان کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی شانگهای لە بیشکەکی قرقیزستان ئەنجامی گرت، وێڕای بەپێویست زانینی بەهێزکرانی ڕێگاگەلی دیپلۆماتیک و خۆبواردن لەشەڕ و توندوتیژیی، جەختی کرد لەسەر پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای.
پزیشکیان هەروەها بەئاماژە بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا، وتی: لە سەرەتای دەسبەکارکردنی دەوڵەت، هەوڵمان لەسەربنەمای دابین و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش و چارەسەریی پرس و کێشەکان لەڕێی وتووێژو دانوستان بووە، بەڵام بەداخەوە ئەرمیکییەکان لەجیاتی سودوەرگرتن لە میکانیزمی دیپلۆماتیک، ڕێگای شەڕ، ناهێمنی و سەپاندنی ئیرادە لەڕێی زۆردارییان گرتووەتەپێش.
پزیشکیان بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ویست و ئیرادەی ئاوەزمەندانی ناوچەوجیهان، ئاشتی، ئاسایش، هێمنی و خۆبواردن لە شەڕە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاسایشی ناوچە بە بابەتێکی هەمووانی دەزانێ و پێی وایە، پاوەجێترین و کاریگەرترین ڕێگا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش، پەرەی هاوکاریی لەنێوان وڵاتانی ناوچەو پێش گرتن بە دەسوەردانی دەسەڵاتە بیانییەکان لە کاروباری ناوچەیە.