ژێردەریاییەکی زیرەکی دوژمنی ئەمریکایی لە گەرووی هورموز کەوتە داوی سپا
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە ژێردەریاییەکی زیرەکی دوژمنی ئەمریکایی لە گەرووی هورموز خستۆتە داو.
لە بەیاننامەکەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە:
بسم الله الرحمن الرحیم
وَأُخْرَىٰ تُحِبُّونَهَا نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِیبٌ ۖ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِینَ( صف/۱۳)
خەڵکی مەبعووسکراوی ئێرانی ئازیز!
بە لوتفی تایبەتی خوای موتەعال خەباتکارانی هێزی دەریایی سپا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی چەندڕەهەندیی هەواڵگری و جەنگاوەریدا یەکێک لە مۆدێڕنترین و پێشکەوتووترین ژێردەریاییە زیرەکە بێ سەرنشینەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان لە ڕێڕەوی هاتنە نێو گەرووی هورموزدا خستۆتە داو. ئەم ژێردەریاییە زیرەکە بە نوێترین تەکنۆلۆژیای جەنگی تەیار کراوە و ساڵی ٢٠٢٥ وەکوو کەرەستەیەکی جەنگی تازە هاتۆتە ڕیزی کەرەستە جەنگییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا. شایانی باسە ئەم ژێردەریاییە ئێستا وەک غەنیمەی جەنگی لە دەستی ئێراندایە.
وما النصر الا من عند الله العزیز الحکیم.