سەردار کەرمی: ئامادەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵە موحاسباتییەکانی دوژمن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446874-سەردار_کەرمی_ئامادەین_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_هەڵە_موحاسباتییەکانی_دوژمن
فەرماندەی هێزی زەمینی سپا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتبەستن بە خوای مەزن و بە پاڵپشتیی گەلی ئازیزمان لەوپەڕی وشیارییەوە و لە مەیداندا، هەر چەشنە هەڵەیەکی موحاسباتی دوژمن بە هێزەوە وەڵام دەدەنەوە."
(last modified 2026-09-19T15:42:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2026 19:11 Asia/Tehran
  • سەردار کەرمی: ئامادەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵە موحاسباتییەکانی دوژمن

فەرماندەی هێزی زەمینی سپا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتبەستن بە خوای مەزن و بە پاڵپشتیی گەلی ئازیزمان لەوپەڕی وشیارییەوە و لە مەیداندا، هەر چەشنە هەڵەیەکی موحاسباتی دوژمن بە هێزەوە وەڵام دەدەنەوە."

سەردار محەممەد کەرمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سپا، بە ئاماژە بە مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیدایانی ئێران وتی: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە هەڵەیەکی موحاسباتی دوژمن ١٠٠% ئامادەین و وەڵامی گورچکبڕیش دەدەینەوە." سەردار محەممەد کەرمی وتیشی: "ئەمڕۆ ئاڵای حەزرەتی محەممەد مستەفا (ص)  بە دەستی گەلی گەورە و مەزنی ئێرانەوەیە."