تیاچوونی سێ ناوەندی ئۆپەراسیۆنیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران باسی تیابردنی سێ بنکەی ئۆپەراسیۆنی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکانی کرد. وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند؛ بە هەوڵی بێوچان و نهێنیی هێزەکانی ئەم وەزارەتخانەیەوە و بەکەڵکوەرگرتن لە ڕاپۆرتە جەماوەرییەکان، ئەندامانی سێ بنکەی ئۆپەراسیۆنیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکانی بەکرێگیراوی دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی کە بەنیازی ئەنجامدانی تیرۆر و تیابردنی ژێرخانە ئابوورییەکان بوون لە سێ پارێزگای ئێراندا کوژران یان گیران.
کورتەی دەستکەوتە ئاماژەپێکراوەکان بەم شێوەیەیە: یەکەم؛ کوژرانی ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنی گرووپی تیرۆریستی جیاییخواز کە بەنیازی تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەرانی هێزی ئینتزامی لە پیرانشار بوو.
دووەم؛ دوای چاودێری و کۆنترۆڵەکان لەلایەن ئیدارهی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای ئەلبۆرزەوە، بەکرێگیراوێکی سەر بە دوژمنی ئەمریکایی_ زایۆنی گیرا و ڕێگری لە کردەوەی تێکدەرانەی کرا.
سێهەم؛ لە درێژەی زنجیرە هەڵمەتی پێشدەستانەدا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە لە پارێزگای کرمان، ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانی دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی ناسران و پێش ئەوەی هیچ کارێک بکەن، قۆڵبەست کران.