وشداری قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) بە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446900-وشداری_قەرارگای_ناوەندیی_حەزرەتی_خاتەمولئەنبیا(ص)_بە_ئەمریکا
قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) وشداریدا بە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچە کە ئەگەر یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرن، رووبەڕووی هێرشە کوشندەکانی ئێمە دەبنەوە.
(last modified 2026-09-20T15:51:26+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2026 19:14 Asia/Tehran
  • وشداری قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) بە ئەمریکا

قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) وشداریدا بە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچە کە ئەگەر یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرن، رووبەڕووی هێرشە کوشندەکانی ئێمە دەبنەوە.

دەقی وشدارەکەی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بەم شێوەیە:
بە پێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ئەمریکای جەنایەتکار لە لە پێناو شاردنەوەی شکستەکانی و دەستڕاگەیشتن بە دەستکەوتگەلێکی درۆینە لە شەڕدا، کە بە پشتبەستن بە درۆ و دەلەسەی زایۆنییەکان دەستی پێکردبوو و بە فڕوفێڵ درێژەی پێدراوە، دیسان بڕیاری داوە بە چراسەوزی ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپایی، کردەوەکانی دژ بە ئێرانی ئیسلامی دەست پێ بکاتەوە. وشدار دەدەین بێتوو ئەمریکا دژ بە ئێرانی ئیسلامی یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرێ، هەموو بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە بەبێ هیچ سنوور و بەرتەسکییەک دەکەونە بەر هێرشی بەردەوام، کاولکەر و کوشندە. وشدار دەدەین بە وڵاتانی ناوچەیش، ئەگەر بەردەوام بن لە سیاسەتی دووڕوویانەیان بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و یارمەتیی دەستدرێژیی شەیتانی گەورە بۆ سەر ئێرانی ئیسلامی بدەن، هەموویان لەم جەنایەتەدا بە هاوبەش و هاودەست لەبەر چاو دەگیردرێن و ئیتر ناتوانن چاوەڕێی دانبەخۆداگرتن یان چاوپۆشیی هێزە چەکدارە لێهاتووەکانی ئێران بن.