پێداگری ئێران لەسەر گۆڕینی جۆگرافیای شەڕ بە خستنەخواری درۆنی پێشکەوتەی ئەمریکایی  
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446924-پێداگری_ئێران_لەسەر_گۆڕینی_جۆگرافیای_شەڕ_بە_خستنەخواری_درۆنی_پێشکەوتەی_ئەمریکایی
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت بێتوو هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئێمە جۆگرافیای جەنگ دەگۆڕین.
(last modified 2026-09-21T15:23:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2026 18:24 Asia/Tehran
  •  پێداگری ئێران لەسەر گۆڕینی جۆگرافیای شەڕ بە خستنەخواری درۆنی پێشکەوتەی ئەمریکایی     

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت بێتوو هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئێمە جۆگرافیای جەنگ دەگۆڕین.

 سەردار حسێن موحیبی بە ئاماژە بەوەی کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئامادەی شەڕێکی درێژماوەیە، وتیشی: ئێمە پەردە لەسەر چەکگەلێک لادەدەین کە دونیا سەری سووڕ بمێنێ. سەردار حسێن موحبی وتیشی:  هەڵسەنگاندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شەڕی دژ بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و هاوپەیمانەکانیان ئەوەیە کە ئەمریکا لەم شەڕەدا شکستی هێناوە و شکستەکەشی شکستێکی مێژوویی و سەرشۆڕانەیە، بەڵام ئەوەندە ئازایەتی تێدا نییە کە دان بەم شکستەدا بنێت و قبووڵی بکات. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە درۆنێکی 1 MQ-ی دیکەی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە لایەن سیستەمی بەرگری مۆدێرنی هەوافەزای سوپاوە لە ئاسمانی گەرووی هورموز شوێندۆزی کراوە و خراوەتە خوارەوە. ئەم درۆنە پێشکەوتوویە کە ٢٠ هەزار کاژێر دەوردان لە ئاسمانی ئەفغانستان بە قەسابی قەندەهار بەناوبانگە، چەند ساڵێکە کە لە ڕیزی چەکەکانی هێزی دەریایی و ئاسمانی ئەمریکا وەلانراوە و جێی خۆی دابوو بە 9 MQ ، بەڵام بە سەرنجدان بە تیاچوونی بەشێکی زۆر لە درۆنەکانی 9 MQ ، ئەمریکا دیسان ناچار بووە ئەم درۆنە بە کار بێنێ.