پزشکیان: بە هەموو تواناوە بەرگری لە هەڵوێستەکانی ئێران دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446932-پزشکیان_بە_هەموو_تواناوە_بەرگری_لە_هەڵوێستەکانی_ئێران_دەکەین
سەرۆککۆمار پێش وەڕێککەوتن بەرەو نیۆیۆرک، بە مەبەستی بەشداریی لە هەشتا و یەکەمین کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: «ئامادەبوون لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ شیکردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوچەکە و دەربڕینی دەنگی گەلی ئێران بە بیروڕای گشتیی جیهان.
(last modified 2026-09-22T15:06:05+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2026 18:25 Asia/Tehran
  •  پزشکیان: بە هەموو تواناوە بەرگری لە هەڵوێستەکانی ئێران دەکەین

سەرۆککۆمار پێش وەڕێککەوتن بەرەو نیۆیۆرک، بە مەبەستی بەشداریی لە هەشتا و یەکەمین کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: «ئامادەبوون لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ شیکردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوچەکە و دەربڕینی دەنگی گەلی ئێران بە بیروڕای گشتیی جیهان.

مەسعوود پزشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش وەڕێککەوتن بەرەو نیۆیۆرک بە مەبەستی بەشداری لە هەشتا و یەکەمین کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی:  «ئەم کۆڕە بە دروشمی "متمانە" بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکدا کە بە کردەوە بنەما و چوارچێوە مافەوانی و نێودەوڵەتییەکان، لەوانە مافی گەلان و مافی مرۆڤەکان، لە هەندێک حاڵەتدا لەبەر ئەوەی کە ژمارەیەک لە زلهێزەکان خاوەنی ئامرازی سیاسی، سەربازی و ئابوورین، لەبەر چاو ناگیرێ و بنپێ دەکرێ. 
 سەرۆککۆمار بە ئاماژە بە پێشینەی بەڵێنشکێنیی ئەمریکا لە دانوستانەکان و ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکاندا ڕاشیگەیاند: «کۆماری ئیسلامیی ئێران بەجاران ڕێگەی دانوستانی گرتووەتەبەر و ڕێککەوتنگەلێکیش واژۆ کراون، بەڵام سەرباری ئەو بەڵێنانەی دراون، لایەنی بەرامبەر بە ئاسانی ڕێککەوتن و بەرپرسارێتییەکانی خۆی بنپێ کردووە. پزشکیان ڕاشیگەیاند: ئەگەر جیهان لە دووی ئاشتی و ئاسایشە، دەبێ ڕێز بگیردرێ لە مافەکانی هەموو گەلان و مرۆڤەکان و ناکرێ بە زۆرەملی و ملهوڕی وڵاتان ناچار بکرێن بە مل دانواندن و قبووڵ کردنی ویست و خواستی ئەوان. پزشکیان هەروەها بە ڕەخنە لە هێرشەکانی سەر خەڵکی سڤیل ، ماڵی مەدەنی، نەخۆشخانە و ناوەندە گشتی و مەدەنییەکانی ناوچەکە، داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگییەکی جددی بە واقیعەکانی مەیدان و ڕەوشی خەڵکی غەززە بدات. سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە گوشارە سیاسی و ئابووری و میدیاییەکان دژی ئێران بە ئامانجی دروستکردنی ناتەبایی و لاوازکردنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی ناوخۆییە؛ بەڵام گەلی ئێران بە پاراستنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خۆی بەرەنگاری ئەم گوشارانە دەبێتەوە و کۆماری ئیسلامیش بە توندی بەرگری لە هەڵوێستەکانی خۆی دەکات لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا.  وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە دەستپێکی سەفەری خۆی بۆ نیویۆرک ڕایگەیاند: ئەم سەفەرە پاش ئەو شەڕەی لە لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییەوە سەپێندرا بە سەرماندا و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی پاش ئەوە و لە راستیدا ئەو باروودۆخەی کە ئیستایش هەر وەک دۆخی جەنگی بەردەوامە ئەنجام دەبێ، بۆیە زۆر ئاساییە کە تریبونی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەینە شوێنێک بۆ بەرگری لە بەرحەقبوون، مافەکان و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێرانە. دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومییەتی خەڵکی ئێران، شەهیدانی ئێران، شەهیدانی خوێندنگەی میناب و هەروەها لە سەرووی هەموویانەوە ڕێبەری شەهیدمان بە گوێی هەموو جیهان.