وتەبێژی سپا: هەتا حەوت مەرجەکەی ئێران نەیەتەدی، دەست لە سزادانی ئەمریکا هەڵناگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447018-وتەبێژی_سپا_هەتا_حەوت_مەرجەکەی_ئێران_نەیەتەدی_دەست_لە_سزادانی_ئەمریکا_هەڵناگرین
 وتەبێژی سپای پاسداران ڕایگەیاند: هەتا ئەو کاتەی هەر حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ نەکرێ، ئێمە لە سزادانی ئەمریکا دەست هەڵناگرین؛ مووشەکەکانی ئێمە توانای تێشکاندنی سیستەمی بەرگریی چەند توێژیی ئەمریکایان هەیە.
(last modified 2026-09-26T15:23:40+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 18:53 Asia/Tehran
  • وتەبێژی سپا: هەتا حەوت مەرجەکەی ئێران نەیەتەدی، دەست لە سزادانی ئەمریکا هەڵناگرین

 وتەبێژی سپای پاسداران ڕایگەیاند: هەتا ئەو کاتەی هەر حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ نەکرێ، ئێمە لە سزادانی ئەمریکا دەست هەڵناگرین؛ مووشەکەکانی ئێمە توانای تێشکاندنی سیستەمی بەرگریی چەند توێژیی ئەمریکایان هەیە.

 سەردار حسێن موحبی وتیشی: ئەمریکا بە لەشکەرکێشی کردنی بۆ کەنداوی فارس، چاوەڕێ بوو ئێران تەسلیم ببێ، بەڵام بەرەوڕووی خۆڕاگرییەکی جیاواز لەلایەن ئێران بووەوە. گەلی ئێران بە بەرەکەتی شەهیدانی، گەیشتووە بە پێگەیەکی بەرزی ئازایەتی و ئاسایشی نیشتمانی. سەردار موحبی وتیشی: ئێمە لەم شەڕەدا سەرکەوتووین و ئێستا خەریکین دەبین بە دەسەڵاتێکی پێشپێگرانەی ستراتیژیکی هەمیشەیی. وتەبێژی سپا وتیشی: دروشمی ئەمریکا دابینکردنی ئاسایشی کەشتیوانی بوو، بەڵام لەم شەڕەی ئەمدوایەدا هەر لەم بوارەشدا شکستی هێنا. ئەمریکا سەرباری ئەوەی گەورەترین هێزی دەریایی جیهانی هەیە، نەیتوانی تەنانەت بۆ چەند کاژێر گەرووی هورموز کراوە ڕابگرێ. ناوبراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا بانگەشە دەکات گەروی هورموز کراوەیە بۆ ئەوەی پێش بە گرانبوونی نەوت بگرێ، کەچی کۆنترۆڵی لە دەستی هێزی دەریایی سپادایە. وتەبێژی سوپا وتیشی: ئەمریکا بە پڕۆپاگەندەکردنی باڵادەستبوونی لە بواری تەکنەلۆژیای سەربازییەوە، وای دەنواند کە لە ئاستێکی بانتر و پێشکەوتووتردایە، بەڵام لە شەڕەکەی ئەمدواییەدا کەرەستە پێشکەوتووە ئاسمانی، دەریایی و زەمینییەکانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تیاچوون.