دووەم ژێردەریایی لەدوورەوە کۆنترۆڵکراوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە گەرووی هورموز کەوتەداو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447040-دووەم_ژێردەریایی_لەدوورەوە_کۆنترۆڵکراوی_سوپای_تیرۆریستی_ئەمریکا_لە_گەرووی_هورموز_کەوتەداو
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە کە دووەمین ژێردەریایی لە دوورەوە کۆنترۆڵکراوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە گەرووی هورموز خستۆتەداو و دەستی بەسەردا گرتووە.
(last modified 2026-09-27T15:43:29+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2026 18:43 Asia/Tehran
  • دووەم ژێردەریایی لەدوورەوە کۆنترۆڵکراوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە گەرووی هورموز کەوتەداو

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە کە دووەمین ژێردەریایی لە دوورەوە کۆنترۆڵکراوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکای لە گەرووی هورموز خستۆتەداو و دەستی بەسەردا گرتووە.

لە ئاگادارینامەکەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە:  خەباتکارانی هێزی دەریایی سپا بە یارمەتی خوای گەورە لە هەڵمەتێکی هەواهەنگ و ڕێک و پێکدا بە هۆی لەبەردەستدابوونی زانیاری و هەروەها لێهاتووییان لە شەڕی ئەلکترۆنیکدا، توانیان ژێردەریاییەکی لە دوورەوە کۆنترۆڵکراوی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بە ناوی "ڕیموس ٦٠٠ "بخەنە داوەوە کە خەریکی سیخوڕیکردن لە گەرووی هورموز بوو. گرنگایەتیی ئەم دەستکەوتە تەنیا بە خودی ئامێر و سیستەمەکانی بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکو یادەوەریی فەرمانبەرێتییەکانی، ڕێگە تۆمارکراوەکان، زانیارییەکانی شێوازەکانی گەڕان، هەموو پلان و بەرنامەکان و شێوەی دروستکردنی نەرم ئامێرەکانی دەتوانێت وێنەیەکی ڕێک و دروست لە چۆنیەتیی چالاکیی ژێردەریاییە بێسەرنشینەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورموز بخاتە بەردەست، و لە بواری ناسینی تاکتیکەکان، شێوەی کۆکردنەوەی زانیاری و هەروەها شێوازەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەم سیستەمانە لە باری زانیارییەوە دەتوانێ گەلێک گرنگ و پڕبایەخ بێ.