وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: فەڕەنسا لەبارەی توندوتیژیی پۆلیس دژی ناڕازییان بەرپرسیار بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447124-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_فەڕەنسا_لەبارەی_توندوتیژیی_پۆلیس_دژی_ناڕازییان_بەرپرسیار_بێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵس و کەوتی توندی پۆلیسی فەڕەنسا لەگەڵ ناڕازییان و خۆپیشاندەران، خوازیاری لێپرسینەوە لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بوو سەبارەت بە هەڵس و کەوتی توندی پۆلیس و گیرانی زیاتر لە ٢ هەزار ناڕازی و هەروەها خوازیاری بەرپرسیارەتی دەوڵەتی کەنادا بوو لەبارەی دۆزرانەوەی بەسەدان گۆڕی بێ ناوونیشان و چارەنووسی تاڵی منداڵانی خۆجێی نێژراو لەو گۆڕانەدا.
(last modified 2026-10-03T09:39:43+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 13:08 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: فەڕەنسا لەبارەی توندوتیژیی پۆلیس دژی ناڕازییان بەرپرسیار بێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵس و کەوتی توندی پۆلیسی فەڕەنسا لەگەڵ ناڕازییان و خۆپیشاندەران، خوازیاری لێپرسینەوە لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بوو سەبارەت بە هەڵس و کەوتی توندی پۆلیس و گیرانی زیاتر لە ٢ هەزار ناڕازی و هەروەها خوازیاری بەرپرسیارەتی دەوڵەتی کەنادا بوو لەبارەی دۆزرانەوەی بەسەدان گۆڕی بێ ناوونیشان و چارەنووسی تاڵی منداڵانی خۆجێی نێژراو لەو گۆڕانەدا.


ئیسماعیل بەقائی لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێراندا وتی: کاربەدەستانی فەڕەنسی کە مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەگەڵ تیرۆریستانی چەکدار و مەشق پێکراو لەلایەن رژیمی زایۆنی، بە پێشێلی مافی مرۆڤ وەسف دەکەن، خۆیان بەرگەی بچووکترین جوڵەی ناڕەزایەتی ناگرن لە گردبوونەوەو خۆپیشاندانی ئاشتیانە دژ بە پۆلیس و بە توندترین شێوە، ناڕازییان سەرکوت دەکەن.

بەقائی لەهەمان کاتدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی دووری کردن لە رەفتاری توند و زیان گەیاندن بە سامانی گشتی و تایبەتی و هەروەها خۆبواردن لە هێرشکردنەسەر دابینکەرانی نەزم و جێبەجێکەرانی یاسا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەئاماژە بە ڕاپۆرە بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی فەڕەنسا سەبارەت بە دەسگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران و لێدرانیان لەلایەن پۆلیسەوە، خوازیاری ڕاگەیشتن و لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو تۆمەتانە بوو کە دراوەتەپاڵ هێزی ئاسایشی ئەو وڵاتە لەمەڕ هەڵس و کەوتی توندی دژ بە ناڕازییان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەپێداگریی لەسەر پێویستیی شەفافییەت و بەرپرسیارەتیی حکومەتی کەنادا لەبارەی دۆزرانەوەی بەسەدان گۆڕی بێ ناوونیشان، خوازیاری لێپرسینەوە لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتەبوو بەرامبەر چارەنووسی تاڵی منداڵانی خۆجێی بێتاوان کە لەو گۆڕانەدا نێژراون.

ئیسماعیل بەقائی لە پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس بەبۆنەی ٣٠ی سیپتەمبەر(رۆژی نیشتمانیی ڕاستی و ئاشتی لە کەنادا) کە وەبیرهێنەرەوەی دۆزرانەوەی بەسەدان گۆڕی بێ ناوونیشانی ئەو منداڵە خۆجێیانەیە کە لە سیستەمی پەروەردەی ناسراو بە خوێندنگەی بەشە ناوخۆییەکاندا دەیانخوێند، نووسی:

چارەنووسی تاڵی منداڵانی خۆجێی کەنادا هەروا ویژدانی جیهان تووشی ئێش و ئازار دەکا ؛ ئەو منداڵانەی بەناچاری لە خێزانەکانیان جیاکرانەوە. ناو، زمان و شووناس و ناسنامەیان لێ سەندرا و خرانەنێو سیستەمێک بۆ هاوتاکرانی زۆرەملێ- سیستەمێک کە تێیدا بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە، ئازار و ئەشکەنجە کران، و زۆربەشیان بەدوور لە ماڵ و کەسوکاریان گیانیان لەدەستدا و لە گۆڕگەلی بێ ناوونیشاندا نێژران. بێ باسکردنی راستییەکان، ئاشتی نامومکینە؛ و بێ لێپرسینەوەو بەرپرسیارەتی، دادپەروەریی مسۆگەر نابێ.