شەهیدبوونی خەباتگێڕێکی سپای پاسداران لەئاکامی هەوڵێکی تیرۆریستی لە سیستان و بەلووچستان
قەرارگەی قودسی هێزی ویشکانیی سپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێک، ڕایگەیاند، یەک لە خەباتکارانی ئیسلام لەئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی دانراو لە قەراخ جاددەیەک لەلایەن تیرۆریستێکەوە لە یەکێ لە ڕێگاکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان شەهید بوو.
لە ڕاگەیێندراوەکەی قەرارگەی قودسی هێزی ویشکانیی سپادا هاتووە: پاش شکستی سەرشۆڕانەو یەک لەدوای یەکی تیرۆریستانی بەکرێگیراوی دوژمن لە ناوچەو کوژرانی ژومارێکی زۆر لەوان، و هەرەسهێنان لە جێبەجێکردنی کردەی تێکدەرانە، لە هەوڵێکی ترسنۆکانەدا دەستیان دایە هەوڵی بێ دەرەنجامی تیرۆریستی هەتا بەشێک لە شکستەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.
هەرلەوبارەوە، تیرۆریستان بەدانانی بۆمبێکی قەراخ جاددەیی لە یەکێ لە ڕێگاکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، هەوڵێکی دیکەی تیرۆریستیان ئەنجامدا کە بەهۆیەوە، یەک لە خەباتکارانی ئیسلام بەپلەی بەرزی شەهادەت گەیشت.
بێگومان ئەو کردە ترسنۆک و بێ دەرەنجامانە، هیچ بۆشاییەک لەنێو ئیرادەی خەباتکارانی ئیسلام بۆ دابینی ئاسایشی خەڵک و بەرەڤانی لە نیشتمانی ئیسلامی دروست ناکاو پرۆسەی ناسین، راوەدوونان و پاکتاوکردنی دەس و پێوەندییە تیرۆریستییەکان و بەکرێگیراوانی دوژمن، بەو پەڕی دەسەڵات و شێلگیرییەوە هەتا لەناوبردنی بەتەواوەتی ئەوان درێژەی دەبێ.