سپای پاسداران: وەڵامی ئێران بە هەرچەشنە دەسدرێژییەکی دووبارە، کوشندەتر و گورچکبڕتر دەبێ
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی هێزی دەریایی سپا باس لە پەرەپێدانی توانای چەکئامێریی و ئامادەیی هێزە چەکدارەکان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەکی دووبارە.
سەردار موحیبی، وتەبێژی سپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێران لەماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا، بەزۆری پشتی بە چەکەمەنیی کۆنی خۆی بەستبوو، بەڵام لەوکاتەوە تائێستا پێشکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە. سەردار موحیبی جەختی کرد؛ ئێران ئامادەیە هەرچەشنە دەسدرێژییەکی دووبارە، بەهێزێکی زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە وەڵام بداتەوەو ئەمجارەیان شوێنهاتەکانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان زۆر کوشندەتر و گورچکبڕتر دەبێ. وتەبێژی سپا وتیشی: بیروڕای گشتیی ئەمریکا بێ ئاگا دەکرێن لە واقیعی شەڕە دەرەکییەکانی ئەو وڵاتە چونکە میدیاکانی ڕەوتی سەرەکی، چالاکانە راستیی و واقیعی دەسدرێژکارییە سامناکەکانی لەوچەشنە دەشارنەوە. لەهەمان کاتدا، ئەدمیرال عەلی عوزمایی فەرماندەی هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاند: پاپۆڕە ئەمریکییەکان لەبەر زیان بەرکەوتن، ناوێرن لە گەرووی هورمز نزیک ببنەوە. ناوبراو بە ئاماژە بە دوور کەوتنەوەی ٧٠٠ کیلۆمەتریی یەکێ لە پاپۆڕە ئەمریکییەکان، وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان دەیانەوێ بزانن گەرووی هورمز کراوەیە یان داخراوە، با نزیک ببنەوە هەتا بزانن کێ کۆنترۆڵی دەکا.
ئەدمیراڵ عوزمایی هەروەها وتی: ئێمە دەتوانین لەگەڵ دراوسێکانمان، ئاسایشی ئابووری، سیاسی و سەربازیی دابین بکەین، چ پێویستییەکمان بە ئەمریکییەکان نیە، ئەوان لەدووی ئەوەن کە سامانی خەڵکی ناوچە بەتاڵان ببەن. وتیشی: ئەمڕۆکە سوپای ئەمریکا زەبوون و بەدبەخت و چارەڕەش بووە.