پێداگریی ئێران لەسەر ئامادەیی سەربازیی لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە شەڕێکی شیمانەیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447484-پێداگریی_ئێران_لەسەر_ئامادەیی_سەربازیی_لە_بەرەوڕووبوونەوە_لەگەڵ_هەرچەشنە_شەڕێکی_شیمانەیی
ئێران بەپێداگریی لەسەر ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەکی تازە، لەحاند وەڵامدانەوەیەکی بەئازارتر هۆشداریی داو رایگەیاند کە پاش شەڕی ڕابردوو، چەکی پێشکەوتووتری بەدەسهێناوە.
(last modified 2026-11-03T12:43:15+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2026 22:18 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران لەسەر ئامادەیی سەربازیی لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە شەڕێکی شیمانەیی

ئێران بەپێداگریی لەسەر ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەکی تازە، لەحاند وەڵامدانەوەیەکی بەئازارتر هۆشداریی داو رایگەیاند کە پاش شەڕی ڕابردوو، چەکی پێشکەوتووتری بەدەسهێناوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر ئامادەیی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەکی تازە، سەبارەت بە وەڵامدانەوەی شێلگیرانەتر و بەئازارتر بە دوژمنان هۆشداریی داو رایگەیاند کە توانای سەربازیی وڵات بەشێوەیەکی بەرچاو بەهێزتر بووەو پاش شەڕی ئەم دواییە، توانیویانە چەکی پێشکەوتووتر بەدەس بێنن. مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بە گوشارە دەرەکییەکان و بەربەست دانان و بەرتەسکیی سەپاندن بەسەر ئێراندا، وتی: دوژمنان بە ئامرازی جۆراوجۆر لەوان، دانانی بەرتەسکی و بەربەست لەبەردەم ڕێگاکانی پەیوەندیی و گواستنەوە، لەهەوڵی لەگوشارنانی وڵات و ناچارکردنی گەلی ئێران بە ملکەچبوونن؛ بەڵام خەڵکی ئێران بڕیاریان داوە لەهەمبەر ئەو گوشارانەدا ڕاوەستن. ناوبراو هەروەها جەختی کرد لەسەر پێبەندبوونی بە پاراستنی سەربەخۆیی، مەزنایەتی نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵات. محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامییش بەهێزکرانی پێش پێ گرتن و ڕێگریی کردنی، بە پێویستییەکی ستراتژیک زانی و وتی کە پێویستە ئامادەیی وڵات بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەکان بەهێز بکرێ و دەسکەوتەکانی مەیدان بگۆردرێ بۆ ئەنجامی پاوەجێی سیاسی؛ ئەو ئەنجامانەی بوارخۆشکەر دەبن بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی نیشتمانی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات. قالیباف لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: دوژمن بەهەڵە وایدەزانی ئێران لاواز بووەو هێرشی کرد، بەڵام بەهێزبوونی ئێران دەبێتەهۆ هەتا ئەمریکا تێبگا کە ناتوانێ ئامانجەکانی مسۆگەر بکاو پێویستە ئەو هێز و توانایە بە هەموو دەورگێڕانی ناوچەیی و جیهانی بسەلمێندرێ. لەهەمان کاتدا، ئەمیری سەرتیپ محەممەد ئەکڕەمی نیا، وتەبێژی ئەرتەش بەئاماژە بە شەڕی ئەم دواییە، بێ ئاکامبوون و شکستهێنانی حیساباتی دوژمنی گەڕاندەوە بۆ خۆڕاگریی خەڵکی ئێران لەهەمبەر زەخت و گوشارەکاندا و وتی کە ئەمریکا لەو شەڕەدا، لەگەڵ چەشنێک تەنیایی ستراتژیکدا بەرەوڕووبووە.

ئەمیری سەرتیپ ئەکرەمی نیا بەئاماژە بەوەی کە ئەوە یەکەمجارە لەدوای شەڕی دووەمی جیهانی کە ئەمریکا تووشی تەنیایی ستراتژیک دەبێ، وتی: ئامانجی ئەمریکا لە هەڵایساندنی شەڕی نایاسایی و دەسدرێژییکردنەسەر ئێران، لەناوبردنی شارستانییەتی ئێرانی ئیسلامییە. حەبیبوڵڵا سەییاری جێگری ڕێکخەری ئەرتەشیش بەپێداگریی لەسەر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکان بەسەر گەرووی هورمزدا ڕایگەیاند: پەڕینەوە لەو ڕێڕەوە ئاوییە دەبێ بەهاواهەنگیی ئەنجام بگرێ. سەییاری وتیشی: هێزی دەریایی سپا لە رۆژاوای گەرووی هورمز و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژهەڵاتی هورمز، هەتا باکووری دەریای عوممان ئامادەن و ناوچەیان لەژێرچاودێریی دایە.