ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ هاوشانی عێراقی خۆی سەبارەت بە دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە بیروڕای گۆڕیەوە.
عەباس عەراقچی لەم گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا بە شیکردنەوە پرۆسەی هەوڵ و دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی ئێران لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی ئارامی لە ناوچەکە لەگەڵ هاوشانی عێراقیی خۆیدا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ناوچەکەش بیر و ڕای گۆڕییەوە.عەباس عەراقچی پێشتریش لەگەڵ هاوشانەکانی خۆی لە وڵاتانی عومان، میسر، ئوردۆن، سعودیا، قەتەر، تورکیا و چەند وڵاتی دیکە سەبارەت بە دوایین ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و دواهات و دەرئەنجامە دنەدەر و کێشەسازکەرەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوا گفتوگۆی کردبوو. لەم وتووێژ و ڕاوێژانەدا لەگەڵ شیکرانەوەی هەڵوێستە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختیش کرا لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە مافی سەروەریی وڵاتان و وەستاندنی زووتری دەستدرێژی و هەڕەشە و گوڕەشە، هەروەها خۆبواردنی وڵاتانی بیانی لە دەستوەردانی تێکدەرانە و بەرپرسیاربوونی وڵاتانی ناوچە لە پێناو پێشگری بە پەرەسەندنی گرژی و نائەمنی. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها جەختیشی کرد لەسەر مافی ڕەوای ئێران بۆ بەرگری لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی خۆی و پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی ناوچەیی بەبێ خۆوەردانی زلهێزانی واوە ناوچەیی.