تێکشکێندرانی خۆفڕێکی "ئێم کیو یەک" لە ئاسمانی دوورگەی قیشم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448154-تێکشکێندرانی_خۆفڕێکی_ئێم_کیو_یەک_لە_ئاسمانی_دوورگەی_قیشم
سپای پاسداران ڕایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئێم کیو یەک" لە ئاسمانی دوورگەی قیشم، پێوشوێن گیراو تێکشێندرا.
(last modified 2026-11-14T15:15:46+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2026 17:43 Asia/Tehran
  • تێکشکێندرانی خۆفڕێکی

سپای پاسداران ڕایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئێم کیو یەک" لە ئاسمانی دوورگەی قیشم، پێوشوێن گیراو تێکشێندرا.

 

پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران رایگەیاند: حەڤدەیەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری "ئێم کیو یەک"ی ئەمریکا بە ئاگری سیستەمی نوێی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی هەوافەزای سپا لە ئاسمانی دوورگەی قیشم، پێوشوێن گیراو تێکشکێندرا. بەهەژمار کردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی ئەمریکا، ئاماری خۆفڕە تێکشکێندراوەکانی ئێم کیو یەکی ئەمریکا بەئاگری سیستەمی نوێی بەرگریی پێشکەوتەی هەوافەزای سپا لە دەسپێکی شەڕی سەپێندراوی چل ڕۆژەوە تاکوو ئێستا گەیشتووەتە حەڤدە درۆن. هەروەها پەنجاو شەش درۆنی جۆری "ئێم کیو نۆ"ش لەو ماوەدا، تێکشکێندراوە.هێزی دەریایی ئەرتەشیش رایگەیاند؛ نەوتکێشێکی سەرپێچیکەری دیکە، لەناوچەی قەدەغەکراوی رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز، بەهۆی ئەوەی بەسەر مینی دەریاییدا کەوت، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوو و سووتا. پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز بەتەواوەتی لە ژێرکۆنترۆڵ وچاودێریی هێزی دەریایی ئەرتەش دایە، ڕایگەیاند: ئاگرکەوتنەوەو تەقینەوە، چارەنووسی ئەو کەشتییە سەرپێچیکارانەیە کە سیستەمەکانی پێوشوێن گرتنیان کوژاندۆتەوەو لەناوچە قەدەغەکراوەکان، هاتووچۆ دەکەن.