ئایەتوڵڵاهولعوزما حسێن وەحید خۆراسانی کۆچی دوایی کرد
ئایەتوڵڵاهولعوزما حسێن وەحید خۆراسانی مەرجەعی باڵای شیعە و لە مامۆستایانی بلیمەتی حەوزەی عیلمییەکان پاش ساڵانێکی زۆر خەباتی زانستی، وانەوتنەوە و پەروەردەکردنی زانایانی ئایینی، کۆچی دوایی کرد.
سەیید وەحید خۆراسانی لە ١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٠٠ـی هەتاوی لە نەیشابوور لەدایک بووە. خوێندنی ئایینی لە حوجرەکانی مەشهەد دەست پێکردووە، پاش فێربوونی ئەدەبیات و زانستەکان، دەرس و وانەکانی لە خزمەتی مامۆستایانی بلیمەتی ئەو سەردەمەدا کۆتایی پێ هێنا. ناوبراو لە کاتێکدا کە گەیشتبووە پلەی ئیجتیهاد، بۆ تۆکمەکردنی بنەماکانی زانستی و ئاشنایی زیاتر لەگەڵ ڕوانگە فقهی و نەریتییەکانی مەرجەعە ئایینییەکانی حەوزەی علمییەی نەجەف لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا ڕۆیشت بۆ نەجەف و ساڵانێکی زۆر لەوێ لە خزمەتی مامۆستایانی بلیمەتی ئەو حەوزەیەدا بوو. جیا لە کاربەدەستانی باڵای ئێران ، ئایەتوڵڵاهولعوزما سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای نەجەفی ئەشرەفیش بە دەرکردنی پەیامێک کۆچی دوایی ئایەتوڵڵاهولعوزما حسێن وەحید خۆراسانی لە سەرجەم مەرجەعەکانی تەقلید و مامۆستایانی بلیمەتی حەوزەی علمییەی قۆم سەرەخۆشی کردووە و حەوزەی علمییەی نەجەفی ئەشرەفیش بە نیشانەی ڕێز و تازێباری ٢ ڕۆژ داخرا.