توانجی سپا لە سێنتکۆم: ئەمڕۆ چەند درۆن و کەشتیتان لەدەست دا؟
تشرینی دووهم 25, 2026 19:30 Asia/Tehran
سەردار حوسێن موحیببی، وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕوو لە فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا(سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە تانەوە نووسی: ها سێنتکۆم! ئەمڕۆ چەند درۆن و گەمیتان لەدەست دا؟!
ئەو پەیامەی وتەبێژی سپا لەکاتێکدا بڵاو بووەوە کە لەم دواییەدا ژمارێکی زۆر لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تێشکێندراون و لەناوبراون.
هەرلەوبارەوە، پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش دوێشەو، سێی سەرماوەز، ڕایگەیاند، سیستەمی خۆجێی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش لە گەرووی هورمز، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیی لە جۆری لۆکاس و ئێم کیو-نۆی تێکشکاند.
بەپێی ئاماری ڕاگەیێندراوی سپا، ژماری درۆنە تێکشکێندراوە ئەمریکییەکان لەجۆری ئێم کیو یەک و ئێم کیو نۆ گەیشتووەتە حەفتاو هەشت درۆن.