-
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی ئێران: وەڵامی ئێران بۆ هەر هێرشێکی ئەگەری لەلایەن دوژمنانەوە یەکلاکەرەوەیە
تشرینی دووهم 08, 2022 13:37فەرماندەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دوژمنان دەبێ ئەوە بزانن کە ئەگەر هەڵەیەک لە دژی ئێرانی ئیسلامی بکەن ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەبنەوە.
-
بانگ کرانی باڵوێزی نەرویژ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
تشرینی دووهم 07, 2022 19:48باڵوێزی نەرویژ لە تاران،دوابەدوای لێدوانی دەسوەردەرانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
-
سەرلەشکر «باقڕی»: ئامادەین ئەزموونەکانمان لە پیشەسازیی بەرگریدا بگوازینەوە بۆ عێراق
تشرینی دووهم 07, 2022 19:34سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری نوێی بەرگری عێراق جەختی کرد؛ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بوارە جیاجیاکان لەوان شەڕی تیرۆر و پیشەسازیی بەرگری، توانا و بارستایی زۆری هەیە کە دەتوانێ ئەم ئەزمون و زانستە بخاتە بەر دەستی ھێزە چەکدارەکانی عێراق.
-
هەڵدرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتبەری «قائیم ١٠٠» نمایشێکی دیکەی دەسەڵاتی نەتەوەیی ئێرانە
تشرینی دووهم 07, 2022 12:54وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵدانی سەرکەوتووانەی ماهوارەی «قائیمی 100» ی به نیشانەیەکی دیکەی دەسەڵات و توانای نەتەوەیی زانایانی لاوی ئێرانی ناو برد.
-
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران: لە کاتی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا ٣ تیمی پەیوەندیدار بە تاقمۆکەی نیفاق دەستبەسەر کران
تشرینی دووهم 06, 2022 17:51سێ تیمی پەیوەندیدار بە تاقمۆکەی نیفاق لە ڕەوتی ئاژاوەکانی ئەم دواییە بە ھۆی ھێزەکانی ئاسایشتی ڕێکخراوەی ئیتلاعاتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە قۆڵبەست کران.
-
ڕێکخراوی جیهانیی داکۆکی لە قوربانیانی تیرۆریزم، کردەوەی تیرۆریستی دژ بە پۆلیسی ئێرانی شەرمەزار کرد
تشرینی دووهم 06, 2022 12:47ڕێکخراوی جیهانیی داکۆکی لە قوربانیانی تیرۆریزم، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک کردەوەی تیرۆریستی ئەم دواییەی دژی ھێزەکانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار کرد.
-
لەناوبرانی تیمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای خوزستانی ئێران
تشرینی دووهم 06, 2022 10:18ڕێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پارێزگای خوزستان تیمێکی تێکدەر و تیرۆریستی تێکشکاند کە لە لایەن وڵاتێکی ئەوروپییەوە پاڵپشتی و داکۆکی کرابوو.
-
جەختی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران لەسەر پێویستیی وریابوون لە بەرامبەر پیلانی دوژمنان
تشرینی دووهم 05, 2022 23:53سەرکردەکانی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران جەختیان لە پێویستیی وریایی زیاتر لە بەرامبەر هەڕەشەی دوژمنان و بەرپەرچ دانەوەی پیلان و ھاوتەریبیی نەگریس و دووبەرەکی نانەوەی بەکرێگیراوە کنەکردووەکان کردەوە.
-
دۆزرانەوەی تەقەمەنیی جەنگی دروستکراوی ئەمریکا لە سەرسنووری جۆلفای ئێران
تشرینی دووهم 05, 2022 18:32فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دۆزرانەوەی بڕێکی بەرچاو لە کارتێژی شەڕ و ڕاوکردنی دروستکراوی ئەمریکا و دەستگیرکردنی قاچاخچییەک لە سەرسنووری "جۆڵفا"ی ڕاگەیاند.
-
ڕەئیسی: ئیرادەی ئێران بۆ هێزمەند بوون هۆکاری ئاژاوەنانەوەی دوژمنانە
تشرینی دووهم 05, 2022 14:39سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەوڵی هێزمەندبوونی وڵاتی بە هۆکاری ئاژاوەنغانەوەی دوژمنان زانی.