هەڵدرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتبەری «قائیم ١٠٠» نمایشێکی دیکەی دەسەڵاتی نەتەوەیی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412759-هەڵدرانی_سەرکەوتووانەی_سەتەلایتبەری_قائیم_١٠٠_نمایشێکی_دیکەی_دەسەڵاتی_نەتەوەیی_ئێرانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵدانی سەرکەوتووانەی ماهوارەی «قائیمی 100» ی به نیشانەیەکی دیکەی دەسەڵات و توانای نەتەوەیی زانایانی لاوی ئێرانی ناو برد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2022 12:54 Asia/Tehran
  • هەڵدرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتبەری «قائیم ١٠٠» نمایشێکی دیکەی دەسەڵاتی نەتەوەیی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڵدانی سەرکەوتووانەی ماهوارەی «قائیمی 100» ی به نیشانەیەکی دیکەی دەسەڵات و توانای نەتەوەیی زانایانی لاوی ئێرانی ناو برد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ناسر کەنعانی»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە، لە توییتێکدا ڕایگەیاند: هەڵدانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتبەری«قائیمی ١٠٠» نیشانەیەکی دیکەی دەسەڵاتی نیشتمانییە و توانای زانا لاوەکانی ئێران لە سەرکەوتن بەسەر دوندی زانست و تەکنۆلۆژیای مۆدێرن نیشان دەدات، سەرباری گەمارۆو بایکۆت و ئەوپەڕی گوشارەکان.

کەنعانی وتیشی: ئەم کارە دوژمنانی ناسراوی نەتەوەی ئێران مارەنگازو توشی ورڕینەکردنیان دەکات.

ڕۆژی شەممە، یەکەی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرکەوتوویی مووشەکی سەتەلایتبەری«قائیمی ١٠٠»ی  ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.