پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بە گەشتیارانی تەندروستی لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i418383-پێشکەشکردنی_خزمەتگوزاریی_پزیشکی_بە_گەشتیارانی_تەندروستی_لە_ناوەندە_دەرمانییەکانی_ئێران
وەزیری تەندروستی، چارەسەر و پەروەردەی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند؛ ناوەندە پزیشکییەکانی ئێران خزمەتگوزاریی جۆراوجۆری پزیشکی پێشکەش بە گەشتیارانی تەندروستی دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2023 13:07 Asia/Tehran
  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بە گەشتیارانی تەندروستی لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئێران

وەزیری تەندروستی، چارەسەر و پەروەردەی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند؛ ناوەندە پزیشکییەکانی ئێران خزمەتگوزاریی جۆراوجۆری پزیشکی پێشکەش بە گەشتیارانی تەندروستی دەکەن.

«بەهرام عەینوڵڵاهی» وەزیری تەندروستی، پزیشکی و پەروەردەی پزیشکیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئێران لە وەڵامی پرسیاری ئێران پرێسدا وتی: ٢٢٠ ناوەندی پزیشکی لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران مۆڵەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بە گەشتیارانی تەندروستییان پێدراوە.

وەزیری تەندروستیی ئێران هەروەها سەبارەت بە پڕۆسەی بەڕێوەچوونی پێشانگای "تەندروستیی ئێران" وتی: ئێمە شایەتی پێشانگایەکی نایاب بووین و جێگای شانازییە کە ئەو جۆرە توانایانە لە وڵاتدا بوونیان هەیە.

عەینوڵڵاھی لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: هەناردەکردن لە بواری کەرەستەی پزیشکی خەریکە ئەنجام دەگرێت و یەکێک لە هەناردەکردنەکانی ئەم دواییەشمان ڕۆبۆتی سینایە.

وەزیری تەندروستیی ئێران وتیشی: ئەمە جێی شانازیمانە کە لەسەدا چلی پێداویستییەکانی وڵات لە ڕێگەی بەرهەمھێنانی ناوخۆوە دابین دەکرێت.