باشترین خواردنەکان بۆ ڕێگریکردن لە کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i420886-باشترین_خواردنەکان_بۆ_ڕێگریکردن_لە_کەمبوونی_ڕێژەی_ئاسن_لەجەستەدا
کەمخوێنی یان ئەنیمیا واتە جەستە ڕێژەی تەواو لە خڕۆکە سوورەکانی نییە بەهۆی کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا، سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2023 12:30 Asia/Tehran
  • باشترین خواردنەکان بۆ ڕێگریکردن لە کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا

کەمخوێنی یان ئەنیمیا واتە جەستە ڕێژەی تەواو لە خڕۆکە سوورەکانی نییە بەهۆی کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا، سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا هەیە.

لەکاتی توشبوون بە کەمخوێنی چەندین نیشانەی جیاواز دەردەکەون وەک، ماندوێنی بەردەوام و زۆر، بێهێزی، تەنگەنەفەسی، سەرئێشە، گێژبوون، ساردبوونی دەست و قاچەکان، بەپێی ماڵپەڕی”Cnet” ئەم خواردنانە ڕێگری لە کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا دەکەن:

-سەوزەواتەکان

سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ و جۆرەکانی دیکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنن و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکەن.

-گۆشتەکان

گۆشتی سپی و سوور ڕێژەیەکی زۆر ئاسنیان تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە.

-جگەر

دەوڵەمەندە بە ئاسن و ترشی فۆلیک.

-چەرەساتەکان

بەیەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ئاسن دادەنرێن.

-هێلکە

دەوڵەمەندە بە ئاسن و پڕۆتینەکان کە جەستە پێویستی پێیانە.