شوبات 04, 2025 16:06 Asia/Tehran
  • پوتانسێلی بانی ئێران لە هەناردەی گژوگیای دەرمانیدا

بەڕێوبەری ناوەندی گەشەی ئابووریی زانست بنەچەی سەر بە ڕێکخراوی زانست و تەکنۆلۆژیای گژوگیای دەرمانی و پزشکیی کۆن و نەریتیی ئێران باسی توانا پوتانسییەلی بانی ئێرانی کرد لە بواری هەناردەکردنی گژ و گیای دەرمانیدا.

دامون ڕەزمجویی بە ئاماژە بە پێشەنگ بوونی ئێرانییەکان لە گۆڕەپانی زانستی پزیشکی و گژوگیای دەرمانیدا وتی: هۆگریی ڕوولەپەرەی خەڵک بەرەو لای توبی کۆن یان هەمان پزیشکی نەریتی و بەکارهێنانی گژوگیای دەرمانی بە تایبەت لە ساڵانی ئەمدواییەدا پیشاندەری هۆگریی کۆمەڵگایە بەرەو لای چارەسەریی سروشتی و نەریتی بۆ پاراستنی تەندروستییان. ڕەزمجویی بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیگەلێکی تازەسەرهەڵداو بە تایبەت نەخۆشیی عفونییەکان پێیداگرت، داکۆکیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە شێوازی چارەسەری دە کارهێنانی گژ و گیای دەرمانی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی زانیاریی گشتی و هەروەها قەبوڵکرانی ئەم ڕێگا و شێوازانە.

سەرپەیڤ