کەوتنە گەڕی هێڵی بەرهەمهێنانی هیگزافلورایدئیریدیوم
هێڵی بەرهەمهێنانی هیگزافلورایدئیریدیوم بە ئامادەبوونی کاربەڕێوەبەری سەرۆک کۆمار وسەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ناوچەی ناڤۆکی شەهید ڕەئیسی ئەسفەهان کەوتە گەڕ.
بەپێی ئەم ڕاوپۆرتە، بە بەشداری محەممەد ئیسلامی وبڕیک لە بەڕێوەبەرانی پلە بەرزی پیشەسازی ناڤۆکی هێڵی بەرهەمهێنانی هیگزا فلوراید ئیریدیوم "٦" بە مەبەستی پیتاندن وجیا کردنەوەی ئیزوتوپەکانی ئای ئار١٩١ لەناوەندی ناڤۆکی شەهید ڕەئیسی ئەسفەهان ماڵپەڕی یو سی ئیف کەوتە گەڕ.
هیگزافلوراید ئیریدیوم ٦ ، ڕادیوگرافی پزیشکی بە ئاستی خوار، بەرهەمهێنانی ئای ئار١٩٢ وەکوو جێگرەوەی ٦٠ سی ئو لە چارەسەری تیشکدانەوە ، بەرهەمهێنانی ئای ئار١٩٢ وەکوو سەرچاوەی ڕادیوگرافی بەتایبەت لە پیشەسازی نەوت وگاز، تاقیکاری ڕۆخێنەروتوێژینەوەی زیندەوەرانی ڕادیۆیی ، کاربوردی هەیە . بەبەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە ، ئێران کەوتە ڕیزی وڵاتانێک کەئەم تەکنۆلۆژیایەیان هەیە وئیمکانی هەناردەکردنەوەی بۆ وڵاتانی تریش هەیە.