ئادار 13, 2025 14:26 Asia/Tehran
  • کونکردنی گوێچکەی منداڵ؛ کات و شێوازی گونجاو

زۆرێك له‌ دایكان له‌ كونكردنی گوێچه‌ی منداڵه‌كه‌یان دوودڵن و هه‌ندێكیش پێیان وایه‌ هه‌رچی زووتره‌ ئه‌نجامی بده‌ن تاكو منداڵه‌كه‌یان گه‌وره‌ نه‌بووه‌ و كه‌متر هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات. بڕیاری كۆتایش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خۆتان، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ بزانن.

كاتی گونجاو بۆ كونكردنی گوێچكه‌ی منداڵ: پزیشكه‌كان هه‌میشه‌ ڕێنمایی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دەبێت منداڵ دوای ته‌مه‌نی 6 مانگی گوێچه‌ی كون بكرێت؛ چونکە سیستمی به‌رگری له‌شی به‌هێزتر دەبێت. باشتریش وایه‌ پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ پرس و ڕاوێژ لەگەڵ پزیشك بكه‌یت.

كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری منداڵ: ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی گوێچكه‌ی كون بكرێت، ده‌رمانی به‌نجی تایبه‌تی لێ بدرێت 30 بۆ 60 خوله‌ك پێش ئه‌وه‌، یاخود ده‌توانیت پارچه‌ سه‌هۆڵ بكه‌یته‌ ناو زه‌رفێکه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 15 خوله‌ك پێش ئه‌و كاره‌ له‌سه‌ر گوێچكه‌ی دابنێیت.

 

چاودێریكردن پاش كونكردنی گوێچكه‌ی منداڵ

پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ ئاگاداری خاوێنی ده‌سته‌كانت بیت و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:

  • ده‌ستت به‌ ئاو و سابوون بشۆ.
  • دوای 6 هه‌فته‌ ده‌توانیت گواره‌كه‌ی بۆ بگۆڕیت؛ به‌ڵام وریا به‌ له‌وه‌ی جۆری گواره‌كه‌ له‌گه‌ڵ پێستی منداڵه‌كه‌ بگونجێت و توشی هه‌ستیاری نه‌كات، رۆژی دوو جار به‌ ده‌رمانی تایبه‌ت و لۆكه‌ گوێچكه‌ی منداڵه‌كه‌ خاوێن بكه‌ره‌وه‌.
  • گواره‌كه‌ له‌ گوێچه‌ی ده‌ربهێنه‌ و بیخه‌ره‌وه‌ جێگای خۆی.
  • مه‌هێڵه‌ منداڵه‌كه‌ت تاكو 6 هه‌فته گواره‌كانی له‌ گوێچكه‌ی ده‌ربهێنێت‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ به‌تاڵی بهێڵدرێته‌وه‌، به‌ ئاسانی كونی گوێچكه‌ی داده‌خرێت.

ناسینه‌وه‌ی هه‌وكردن (ئیلتیهاب)ـی گوێچكه‌ی منداڵ

ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر منداڵه‌كه‌ت گوێچكه‌ی سوور بووه‌وه‌، ئاوسا، خورا و ئازاری هه‌بوو باشتر وایه‌ پیشانی پزیشكی بده‌یت و ده‌رمانی تایبه‌تی بۆ وه‌ربگریت.

گرنگه‌ دڵنیابیت له‌و شوێنه‌ی كه‌ گوێچكه‌ی منداڵه‌كه‌تی لێ كون ده‌كه‌یت، خاوێن و خاوه‌ن ئه‌زموون بن.

 

سەرپەیڤ