تشرینی دووه‌م 08, 2025 14:46 Asia/Tehran
  • ئایا شۆردنی مریشک پێش چێشت لێنان مەترسی لەسەر تەندرووستی درووست دەکات؟ - بەشی دووەم

لە زۆربەی شوێندا باس لەوە دەکەن کە شۆردنی مریشک پێش لێنان پێویستە و دەبێت مریشکەکە لە ئاودا دابنرێت کە دەڵێن یارمەتیدەرە بۆ لابردنی بەکتریا زیانبەخشەکان کە ڕەنگە لەسەر مریشکەکە ببێت، بەڵام دەزگا تەندرووستییەکان دەڵێن کە پێویست ناکات ئەم کارە ئەنجام بدرێت.

 

نیشانەکانی ژەهراویبوونی خۆراک کە لە ئەنجامی شۆردنی مریشکی کاڵ پێش لێنان

ڕەنگە هەندێک کات مرۆڤەکان توشی نەخۆشی بن ئەویش لە ئەنجامی تووشبوون بە کلۆستریدیۆم کە لە ڕێگەی شۆردنی مریشکی کاڵەوە دەگوازرێتەوە، لە کاتێکدا لەوانەیە هەندێکی تر ئاڵۆزییەکی زۆر و کێشەیان بۆ درووست بکەن، کە نیشانەکانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە دوای تووشبوونیان دەست پێدەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و ئەم نیشانانەش بریتین لە: 

نیشانە باوەکان

  •   سکچوون
  •   بوونی خوێن لە پیساییدا
  •   تا
  •   ئازاری گەدە و گرژبوون
  •   هەڵئاوسانی سک
  •   ڕشانەوە

 

نیشانە جدییەکان

  •   هەستکردن بە ئازارێکی زۆر لە گەدە و کۆم. 
  •   لەوانەیە سکچوون لە دوو ڕۆژ زیاتر بخایەنێت. 
  •   تا کە پلەی گەرمی لەش دەگاتە (٣٨.٩) سەدی یان زیاتر. 
  •   ئاوچنیانی لەش: کە نیشانەکانی بریتین لە: ڕەشبوونی میز و وشکبوونەوەی دەم و پێست و هەستکردن بە سەرگێژخواردن.
  • ئامۆژگاری بۆ شۆردنی مریشک بە درووستی
  •   پێش بەکارهێنانی مریشکەکە ئەگەر لەناو سەلاجەدا بوو، پێویستە لە پلەی گەرمی ژووردا بەستووییەکی بتاوێتەوە بە جێهێشتنی لەناو قاپێکدا بۆ ماوەی شەوێک یان تەڕکردنی مریشکەکە لە ئاوی سارددا. 
  •   مریشکەکە دوای توانەوەی لەسەر تەختەیەکی بڕین دابنێ، پاشان بە باشی وشکی بکەرەوە.
  •   ڕزگاربوون لە هەر زیادەڕەوییەک وەک چەوری دەوری مل و پاشماوەی ناو سکی و زیادەڕۆییەکانی تر کە دەبێت لاببرێن. 
  •   دڵنیابە لەوەی کە مریشکەکەت ناوسکی بەتاڵە و پاک و تەعقیم کراوە لەکاتی شۆردنی مریشکەکەتدا. 
  •   دڵنیابە لەوەی لە کاتی شۆردنی مریشکەکەدا هیچ شتێک نزیک لە مریشکەکە نییە، لەوانەش کەلوپەل و کەرەستە کە گومانی لێبکەیت کە بەکتریا بگوێزێتەوە بۆ مریشکەکە.
  •   دوای ئەوە مریشکەکە بە شێوازی ئاسایی پاک بکەرەو بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ساردی مریشکەکە. 
  •   دواتر دڵنیابە لە پاککردنەوەی هەموو ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ ئاما دەکردنی مریشکەکە بەکارهێنراون. 
  •   مریشکەکە بە شێوازی دڵخوازی خۆت بکوڵێنە و دڵنیابە لەوەی کە بە باشی کوڵاوە لە پلەی گەرمی ٧٣.٩ پلەی سەدی بۆ کوشتنی هەر جۆرە بەکتریایەک کە لە مریشکەکەدا هەبێت.

سەرپەیڤ