-
ماسوتاتسو ئۆیاما کیوکشن
ئاب 10, 2025 03:03ماسوتاتسو ئۆیاما، کە بە نازناوی "دەستی خودا" ناسراوە، یەکێکە لە دیارترین و کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهانی هونەرە جەنگییەکان لە سەدەی بیستەمدا. ئەو تەنها دامەزرێنەری شێوازی کیوکشن کاراتی نەبوو، کە بە "بەهێزترین کاراتی" ناوزەد دەکرێت، بەڵکو سیمبولێکی زیندووی هێزی ئیرادە، دیسیپلینی پۆڵایین و گەیشتن بە لوتکەی توانای مرۆڤ بوو. ژیانی ئۆیاما تێکەڵەیەکی سەرسوڕهێنەرە لە ڕاستی و ئەفسانە، چیرۆکی هەژارێکی کۆریی کۆچکردوو بۆ ژاپۆنە کە لە ڕێگەی مەشقی سەخت و بڕوایەکی نەگۆڕەوە خۆی دەکاتە یەکێک لە ئەستوێرە درە
-
جگەرە کێشەکان زوو تووشی سیل دەبن
ئاب 09, 2025 14:32توێژینەوەیەكی نوێ لە بەریتانیاوە دەڵێ ئەوانەی جگەرەكێشن زۆرتر تووشی سیل دەبن، ئەویش چونكە جگەرەكێشان دەبێتە ھۆی لاواز كردنی توانای خانەكانی بەرگری لەشیان لە شەڕەكەیاندا دژی بەكتریای سیل.
-
بەرزبوونەوەی پەستان و خوێنبەربوونی چاو
ئاب 09, 2025 07:24بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنبەرەکان بریتییە لە حاڵەتێک کە پەستانی خوێنی ناو خوێنبەرەکان کە خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازنەوە بۆ شانە جیاوازەکان بەرزدەبێتەوە، لە بڵاوترین نەخۆشییەکانە و دەکرێت چەندین لێکەوتەی هەبێت و ئەگەری ڕوودانی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە و لە ئەنجامیشدا مردن، ئەمەش ڕوودەدات لە کاتی ڕێکنەخستنی پەستان بە شێوەیەکی ورد و تەندروست، ئەوەش بە گوێڕایەڵ نەبوون بۆ پزیشک دەربارەی ڕێجیمی خۆراکی و ڕاهێنانی وەرزشی و کاتی خواردنی دەرمانەکان.
-
زانیاری لەسەر شێ
ئاب 08, 2025 07:33شێ ئاماژەیە بۆ بونی هەڵمی ئاو لە هەوادا، لە ئەنجامی کرداری هەڵمین (ئارەقە+بوون بە هەڵم-تبخر+نتح)، وە سەرچاوەی سەرەکی هەڵمی ئاو برتیە لە خاک و ڕوبەرە ئاویەکان و ڕووەک، وە چەندین هۆکار کاریگەری هەیە لەسەر تێکڕای هەڵمین (ئارەقە+بەهەڵم بوون)، کە گرینگترینیان پلەی گەرمی و با و شێی هەوا و پەستانی هەوا و خوێیە تواوەکانی ناو ئاو و فراوانی و قوڵی ڕوبەرە ئاویەکان و شەپۆلەکان و ئاستی ئاوی ژێر زەوی و پێکهاتەی فسیۆلۆجی ڕوەکەکانن.
-
چاندنی لولپێچ
ئاب 08, 2025 06:59چاندنی لولپێچ (بە ئینگلیزی; cochlear implant، بە عەرەبی; زرع القوقعة) بریتییە لە نەشتەرکاری چاندنی ئامیرێکی ئەلکترۆنی بچووک کە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ گەڕاندنەی هەستی بیستن بۆ کەسانی نابیست و ئەو کەسانەی بە زەحمەت توانانی بیستنیان هەیە بەتایبەت منداڵان. چاندنی لولپێچ بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە ماوەیەکی زۆرە توانای بیستنیان لەدەست داوە یاخود ئاستی نابیستییەکەیان بەجۆرێکە تەنانەت بە یارمەتی ئامێری بیستۆکیش ناتوانن بە باشی ببیستن و لە قسەکان تێبگەن.
-
سوودەکانی مەلەکردن
ئاب 07, 2025 11:33مەلەکردن تەنھا وەرزشە کار دەکاتە سەر گشت ماسولکەکانی لەش و بەھێزیان دەکات و لە ھەمان کاتیشدا گەرژی ماسولکەکان خاو دەکاتەوە و جۆرێک لە حەوانەوەی پێ دەبەخشێت لە کاتێکدا وەرزشی وەک ڕاکردن و ئاسن ھەڵگرتن، تەنھا بەشێکی کەم لە ماسولکەکان دەبزوێنن.
-
تاقیکردنەوەکانی مەندڵ لە بۆماوەزانیدا
ئاب 07, 2025 06:33سەرەتا مەندل ڕابوو لە لێکۆڵینەوەی هەر سیفەتێک بە تەنها لەگەڵ ڕووخسارە هاودژەکەیدا. تاقیکردنەوەکانی بە چاندنی ڕووەکی پۆڵکەی ڕووخسار تیرە یەک ڕەگ دەستی پێ کرد. ڕووەکە تیرە یەک ڕەگەکان، هەمیشە لە کاتی پەڕینی خۆییدا وەچەی هەڵگری ئەو ڕووخسارە بەرهەم دێنن.
-
چاندنی گورچیلە
ئاب 06, 2025 08:50چاندنی گورچیلە (بە ئینگلیزی: kidney transplantation) بریتیە لە ئەنجامدانی نەشتەرکارییەک کە تیایدا گورچیلەی نەخۆش بە گورچیلەی تەندروست لە بەخشەرەوە شوێنی دەگیرێتەوە.
-
زانیاری لەسەر خوێنبەربونی لووت
ئاب 06, 2025 04:41خوێنبەربوونی لووت یان نەزیفبوونی لووت یان لووت پژان (بە ئینگلیزی: nosebleeds، بە عەرەبی: نزف الأنف) حاڵەتێکی بەربڵاوە بەربوونی خوێنە لە لووت.
-
ئازاری گوێ
ئاب 05, 2025 11:36ئازاری گوێ یان ئازاری گوێیەکان (بە عەرەبی: الام اذن، بە ئینگلیزی: Ear pain) گوێ ئەندامێکی لەشە کە لە ڕێگەیەوە دەنگەکان دەبیستین و هاوسەنگی لەش ڕێک دەخەین.